ئیسرائیل لە ئێران چەند بنکەیەک دروستکردنی موشەک و درۆنی کردە ئامانج
ئیسرائیل هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی لە دژی ئێران ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا زیاتر بنکەکانی دروستکردنی موشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.
ئیسرائیل هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی لە دژی ئێران ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا زیاتر بنکەکانی دروستکردنی موشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.
هێرشەکان کاتژمێر ٣ بە کاتی ئێران دەستیان پێکرد و تا کاتژمێر ٥:٤٥ بەردەوام بوون.
لە هێرشەکاندا چەند بنکەیەکی سەربازی و پیشەسازی لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام کرانە ئامانج.
ئێران لە راگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە، کە ژمارەیەکی زۆر موشەک لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییانەوە خراوەتە خوارەوە، بەڵام میدیای ئیسرائیل بانگەشە دەکات هیچ موشەککیان نەخراوەتەخوارەوە.
جگە لە ئێران، لە عێراق و سوریاش چەندین شوێن کرانە ئامانج، بەڵام سەبارەت بە وردەکارییەکان هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.