ئیسرائیل ئێرانی لە حەمای سوریا بۆمباران كرد

لەهێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیلدا لەو هەرێمانەی گروپە چەكداریەكانی سەر بە سۆپای پاسدارانی ئێران و حیزبۆڵای لۆبنانی و هاوكات شوێنی هەڵگرتن و لێكۆڵینە موشەكی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تێدا جێگیر كرابوون، لەناوەندی سوریا كرانە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل بەچەند هێرشێكی ئاسمانی پێگەكانی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی و حیزبۆڵای لە ناوچەكانی ناوەندی سوریا كردە ئامانج.

پێگەی مافی مرۆڤی سوریا شەوی رابردوو، ٩ی نیسان هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێرانی و حیزبۆڵای لە شاری مەسیاف لە كەرتی رۆژئاوای شاری حەمای سوریای پشتڕاستكردەوە.

راگەیاندنە فەرمییەكانی سوریا رایانگەیاندووە؛ سەكۆكانی بێكاریگەركردنی هێرشە ئاسمانییەكان وەڵامی هێرشە مۆشەكیەكەی ئیسرائیلیەكانی داوەتەوە. راگەیاندنەكان لەسەرچاوەیەكی سوریاوە گۆاستوویانەتەوە، كە هێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل لەبەرەی باكوری لۆبنانەوە پێكهاتووە و هەندێ پێگەیان لەهەرێمی ناوندی"سوریا"ی كردۆنەتە ئامانج.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سەربازیە، هێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل ناوەندی لێكۆڵینەوە زانستیەكانیان لەشاری مەسیاف كردۆتە ئامانج.

لەلایەكی ترەوە پێگەكەی مافی مرۆڤی سوری راشیگەیاندووە؛ موشەكە ئیسرائیلیەكان چەندین پێگەیان لەدەوروبەری شاری مەسیاف و پێگەیەكیان لەگوندی ئەلسۆیدیە و كۆمپانیای چەك و چۆڵیان لەهەرێمی ئەلزاوی لەكەرتی رۆژئاوای حەما بۆردوومان كردووە.

ژ.ت