بەرهەم ساڵح پێشوازی لە بڕیارەکەی کازمی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق و دەڵێت، دۆخی سیاسی عێراق توانای دواخستنی زیاتری نییە، داواشدەکات یاسای هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمانەوە تەواوبکرێ و بە خێرایی بڕیار لەسەر گۆڕینی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بدرێت.

لە بەیاننامەیەکدا، بەرهەم ساڵح بانگەوازی لایەنەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دوور لە داواکارییە سیاسییەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان و گەلدا.

بەرهەم ساڵح جەختی لە دابینکردنی بودجە و کارئاسانی بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووەتەوە، تا بتوانێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ و هەڵبژاردنێکی پاک ئەنجام بدات.

هەفتەی ڕابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ٦/٦/٢٠٢١ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریکرد و زۆرینەی لایەنەکانیش پشتگیری خۆیان بۆ دووپاتکردەوە.

ف.ق