بەیونی میسری: ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکەریە

جەمال ئەلدین بەیونی یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت دانیشێت و سەیری دۆخی لیبیا بکات و وتی،"دەوڵەتی تورک زۆر بێئەخلاوە و ئامانجی داگیرکەریە."

جەمال ئەلدین بەیونی یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی میسر و باڵیۆزی پایە بەرز کە یاریدەدەری ئەحمەد ئەبولخەید سەرۆکی کۆماری عەرەبیش بوو، لەبارەی دۆخی میسر و لیبیا و هەڵوێستی دەوڵەتی تورک و جیهان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

بەیونی ڕایگەیاند میسر لە بەرانبەر ڕووداوەکان بێدەنگ نابێت و وتی،"مافی سروشتی خۆمانە ٢ ملیۆن هاوڵاتی خۆمان لە لیبیا بپارێزین."

سەرۆک هۆز و شێخەکان لە لیبیا داوایان لە پەرلەمانی لیبیا و سوپای میسر کرد دۆخەکە هەڵسەنگێنن. ئێوە لەو بارەیەوە چۆن بیر دەکەنەوە؟

مادەکانی یەک و پەنجای هاوپەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی خۆپاراستن دەناسێت. لەوانەیە هەندێک کەس بڵێن ئەوە بۆ ئاسایشی سنورەکانە، بەڵام لە ئێستادا ٢ ملیۆن مسیری لە لیبیا دەژین و پێویستە ئێمە بزانین کە مافی میسر هەیە ٢ ملیۆن هاوڵاتی خۆی لە لیبیا بپارێزێت و چاوەڕێ ناکات ئەو مەترسیە بگاتە سنوری میسر.

تورکیا بۆ ئەوەی بێتە هەرێمەکە تاکە کارتێک کە لەدەستیدایە برایانی موسڵمانە. وەک تر هەموو کارتەکانی تورکیا ڕۆژانە ئاشکرا دەبن و دەسووتێن. هەروەها ڕووی قێزەون و ناشرینی لەبەرانبەر بۆ وڵاتان ئاشکرا دەبێت. لە هەمانکاتدا لە ئۆردنیش لەمبارەیەوە بڕیارێک دراوە، بەڵام پێویستە کارێکی هاوبەش و گەورە و دوور لە تاکەکەسی ئەنجامبدرێت.

سەراج لەبارەی پاراستنی هاوبەش لەگەڵ تورکیا هاوپەیمانی و چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە. ئەگەر ئەوە ڕاست بێت وادیارە بە هێنانی چەتەکان لە سوریا و وڵاتانی تر کارەکە دەکرێت. لە ڕاستیدا سەردانی سەرۆک هۆز و کەسایەتیەکانی لیبیا کارێکی باشە. لەسەر زۆر بابەت قسەیان کردووە و ڕێگایان داوە سەرۆکی میسر دەستوەردان بکات. لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەی سەر میسر و چوارچیوەی یاسا نێودەوڵەتیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان مافمان هەیە کە خۆمان بپارێزین. لەبیرم دێت بەریتانیا بە تەنها بە بیانۆی ئەوەی کە هاوڵاتیەکی کوژرا، ٧٠ ساڵ میسری داگیرکرد. ئەو کەسە بۆخۆشی خەڵکی ماڵتا بوو. ئەوە هۆکار بوو کە بەریتانیا میسر داگیر بکات و کەشتیە ئیبگلیزەکان خۆیان بگەیەننە ئەسکەندەرون.

لە ئێستادا ٢ ملیۆن میسری لە لیبیان ئایا مافی میسر هەیە دەستوەردان بکات و بیانپارێزێت؟ یان بە تایبەتی کوشتنی ٢٣ میسری فیلە بە شێوەیەکی دڕندانە هۆکاری دەستوەردانە. ئایا مەترسیدارترین شت ئەوە نییە کە سوپای بیانی بچێتە ناو لیبیا؟

مافی میسرە لە دەرفەتێکی گونجاودا دەستوەردان بکات. ئێمە لەوبارەیەوە سێ پەیامماندا. پەیامی یەکەمین ئەوەبوو کە سەرۆکی سیسی لە بارەگای سەرۆکی پێشوو محەمەد نەجیب پێشکەشی کرد کە وتی'خۆتان ئامادە بکەن'. لە ڕاستیدا دوای ئەو پەیامە زۆر کەس پرسیاری کرد کە بە ڕاستی میسر ئامادەیە و فڕۆکەکانی دەتوانن بگەنە شوێنی پێویست؟ پەیامی دووەم لە کاتی مانۆوری سەربازی بوو. هەروەک چۆن بینیمان کە فڕۆکەکان لە ئاسمان خۆیان ئامادە کردووە، هەروەها هەروەک چۆن سوپرایزی سەربازی و ئامادەکاری چەکی ئار پی جی لەسەر شانمان بینی و زۆر شتمان بینی. هەروەها هەندێک شت ماوە کە ناشزانرێت و گەورەترن. ئەوە بە تەنها دەرفەتێکی کەمی میسرە کە هەناسەیەک بداتە بەر وڵاتەکەی.

وەک تر بۆ دەرەوە کە هەموو کەسێک تێبگات ئەوەیە کە پرسەکە بە تەنها کەشتی و لۆجیستیک نییە. پەیامی سێیەمینیش لە لایەن سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر لە تەلەکۆنفرانسی ئەنجومەنی ئاسایشدا بڵاوکرایەوە. ئەگەر سەرەنج بدەینە ئەو پەیامانە دەبینین کە میسر هوشداری دەداتە هێزە بیانیەکان و چەتەکان. بە تایبەتی میسر، تورکیا و هەموو وڵاتانی دەریای سپی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنی هاوبەشتیان هەیە کە تەئکید دەکرێتەوە پێویستە لەبەرانبەر تاوانی وەک تیرۆر، بەقاچاخناردنی پەنابەران و گەندەڵی بووەستنەوە و کارێکی هاوبەش بکەن. بەڵام ئێستا تورکیا بە چوونی بۆ لیبیا ٤ تاوانی ئەنجامداوە.

 

ئایا ئەوە بە واتای ئەوە دێت کە میسر دەستوەردان لە لیبیادا دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایشی لیبیا؟ ئێمە ئەوەمان لە پەیامەکانی میسردا بینی.

لە ڕاستیدا تورکیا هەڵوێستی خۆی بە شێوەیەکی بێئەخلاوانە دەردەبرێت، بابەتی برایانی موسوڵمانیش زۆر مەترسیدارە. لە میسر ئێمە لەدژیان وەستاینەوە و پشتی ئەوانمان شکاند. ئێمە چاودێری ئەوان دەکەین و هەموو پلانەکانیان ئاشکرا دەکەین. ئێستا ئێمە ئەوە جێبەجێ دەکەین. لە ئێستادا برایانی موسوڵمان لە تونسیش خەریکە دەڕووخێن. ئێمە دۆخەکەیان دەبینین. لە ئۆردن برایانی موسوڵمان وەک ڕێکخستنێکی نایاسایی لەقەڵەمدراون.

دەتوانین بڵێن بە پێی ئەو پلانەی تورکیا دایناوە، دیارە کە تورکیا هەوڵی داگیرکردنی لیبیا دەدات؟

ڕاستە، بۆ ئێمەش ئاشکرا بووە کە دەیەوێت لەم سەدەیەدا لەوێ بمێنێتەوە. وەزیری بەرگری ئەردۆغان خۆی ئەوەی وت و دەڵێت،"ئەمە خاکی ئێمەبوو کە ئێوە داگیرتان کرد. باشە ئەگەر دەیەوێت داگیربکات بۆناچێتە نەمسا و مەجەرستان. ئەوە هەمووی نیشانەی ئەوەیە کە پلانەکانی ئاشکران و دەیەوێت دەستەسەر بکات و ئیرەیی تورکیا پیشان دەدات.

تا ئێستاش تورکیا هەندێک بەڵگە کۆدەکاتەوە وەک بەڵگەی ئیخوانی لیبیا و ئیخوانی میسڕ کە باس لەوەدەکەن هەڵوێستیان لەدژی وڵاتانی لەگەڵ دوژمن چۆن بووە؟ میسر چۆن ئەوە دەبینێت، بە تایبەتی تورکیا ئەو بەڵگانە بەکاردەهێنێت بۆئەوەی بە زۆر کاریگەری لەسەر وڵاتان دروست بکات.

بەڵێ ئەوە تابووری پێنجەمینە، لەم پرسەدا ئەم شەڕە شتێکی ئاسان نییە، لە بەرانبەر تابووری پێنججەم کە خۆی خستووەتە ناو کۆمەڵگا، لە سوپا و چەتەکان خرابترە. مەترسی لەسەر هەموومانە و بابەتێکی تیرۆرە و تیرۆرەکە لە بەرانبەر هەموو کەسێکە و هیچ کەسێک قبوڵی ناکات. زەحمەتە ئەو کەسانە زوو بە زوو ئاشکرا بکرێن، ئەوەش مەترسیدارترین شتە. بەڵام پلانەکانیان بە بەردەوامی لەژێر چاودێریدان و پێویستە بەردەوام لەژێر چاودێریشدا بن. لەدەرەوەی پرسی لیبیا تورکیا لە ڕێگەی سەربازەکانیانەوە هێرش دەکاتە سەر سوریا و عێراق و دەیەوێت داگیریان بکات و بەردەوامی بە داگیرکەری دەدات.

تورکیا بە بیانۆی کورد خاکی عێراق و سوریا داگیر دەکای. دوایین جار چەتەکانی بۆ داگیرکاری بۆ لیبیا نارد. ئەوە بە ئاشکرایی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیە، بەڵام کەس لەبەرانبەری ناوەستێتەوە؟

ئەوە دوژمنایەتیەکی بەرچاوە و ئەردۆغان دەیەوێت ئیمپڕاتۆری پێشوویان بگەڕێنێتەوە و دەیەوێت باکووری عێراق و باکووری سوریا داگیر بکات. دەمەوێت هوشداریەک بدەن، تورکیا ئەم گۆڕانکاریانەی دوایی وەک دەرفەتێک دەبینێت و دەیەوێت سوریا داگیر بکات. لیوای ئەسکەندەرۆن کە ئەو کاتە پایتەختەکەی مێرسین بوو، کاتێک لە وەزارەتی دەرەوەدا کارم دەکرد، کاتێک لەگەڵ سوریا ڕیککەوتنمان هەبوو، ناوی هەرێمەکەیان کردبووە ئەلسلیپ. ئەوە خاکی سوریایە. تورکیا دوای جەنگی دووەمی جیهان ئەوێی داگیر کرد.

هەموو رێگاکانی ئاشتی و مەدەنیمان بەکارهێنا و لە ئێستاشدا بەدوای ڕێچارەسەردا دەگەرێین، بەڵام ئەو هەوڵانەی کە باسمان کرد، فەڕەنساش هاوکاریمان دەکات و بە تایبەت ئیمناوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا هەڕەشەی کرد و وتی،"ئەو کارەی کە تورکیا دەیکات لەدژی ناتۆیە و ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یونان، قوبرسیش گلەی لە تورکیا دەکەن و دەگوترێت کە بەرپرسە ئەوروپیەکانیش لێکۆلینەوە دەکەن ککە بە چ شێوەیەک سزای وەک ئابۆری و سزای تر لەسەر تورکیا دابنێن. ئەو هەوڵانەش گرنگ و باشن.

ئایا بۆچوونی ئەوان لە بەرانبەر تورکیا لەبارەی ناتۆ وەک ستاتۆیەک لەنێوان وڵاتانی ئەوروپادا گۆڕاوە و ئەو گۆڕابکاریە چییە؟

ئێمە دەستمان پێکردووە کە ڕای گشتی جیهان بەلای خۆماندا ڕابکێشین، لە سەرەتادا کار لە ئەوروپا و ناتۆدا دەکەین و ئێمە چاوەڕێین وەک وەک ڕووسا زۆر وڵاتی عەرەبیش هەڵوێستیان بگۆڕن. تا ئەو ڕادەیەی هەڵوێستی ئەمریکاش قبوڵ دەکرێت، واتە ئەو تورکیا وەک هێڵی یەکەمی خۆی دەبینێت و لەبەرانبەر ڕووسیا بەکاریدەهێنێت. بەڵام ئەمریلا دەزانێت کە کەس ناتوانێت بچێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ئاسایشی میسر لەبەرچاو نەگرێت. لە کاتی ئەیسەن هۆوەر و عەبدولناسردا ئەمریکا میسری وەک شتێکی گرنگ دەبینی.

ئێوە هەڵوێستی ئەمریکا چۆن دەبینن؟

لە دەوڵەتانی کەنداوەوە دەبینرێت کە ئەوان هەندێک پلانی تورکیایان هەڵسەنگاندووە و لێیر تێگەیشتوون.

هەڵوێستی دەوڵەتە عەرەبیەکان لەبەرانبەر تورکیا کە دەیەوێت ئیمپڕاتۆری و دەوڵەتی عوسمانی بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمەکە چۆنە؟

قەتەر یەکەم وڵاتە کە لەگەڵ تورکیا پەیوەندی باشێ هەیە. جگە لەوە زۆر وڵات و پێکهاتەی تر ڕاستیەکە پێویستە بزانین کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی زانا ببن. بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە سنورن لەگەڵ لیبیا وەک تونس و جەزایر پێویستە دۆخەکە باش هەڵسەنگینن و هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن.

سعودیە، ئیماڕات و بەحرێن لە هەمان چوارچێوە و پرسەدا لەگەڵ میسڕ هاوڕان، ئەو ٤ وڵاتە گەمارۆیان لەسەر قەتەر دروست کردووە و قەتەریش لەگەڵ تورکیا هاوپەیمانی بەستووە.

ف.ق