دەوڵەتی تورک خاڵە سەربازیەکانی سوپای سوریای بوردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئیدلب چەندین خاڵی سەربازی رژێمی سوریای بوردومان کرد.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، لە سوپای دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری هەر دوو ناوچەی کەفەر نیبول و سەراکیب کە دەکەونە رۆژهەڵاتی شاری ئیدلب، خاڵە سەربازیەکانی رژێمی سوریای تۆپباران کردووە.

رێکخراوەکە راشیگەیاند، رۆژی شەممە هێزەکانی سوپای سوریاش گوندەکانی ئێسحەم و کەفەر ئوڤەیدی لە بناری شاخی زاویەی شاری ئیدلبی بوردومان کردووە. لەو ناوچانەی سوپای سوریا بوردومانی کردوون، چەتەکانی سوپای تورکی لێبە. لە بارەی ئەنجامی بوردومانەکەوە هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش