زیان بەر نیوەی بەیروت کەوتووە و نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون
بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەی ڕۆژی سیشەمەی بەندەرێکی بەیروتی پایتەختی لوبنان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.
بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەی ڕۆژی سیشەمەی بەندەرێکی بەیروتی پایتەختی لوبنان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.
لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەکەی بەیروتدا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤ هەزار کەس برینداربوون.
حەسەن دیاب سەرۆکوەزیری لوبنان ڕایگەیاند بەهۆی نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست ٢ هەزار و ٧٥٠ تەن نیتراتی ئەمونیوم تەقیوەتەوە و لە سەرتاسەری لوبنان شینی ڕاگەیاند.
پارێزگاری بەیروت ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا ماڵ و خانووی ٣٠٠ هەزار کەس ڕووخاون و زیانیان بەرکەوتووە و بێ ماڵ و حاڵ بوون. پارێزگاری بەیروت ئاماژەی بەوەدا کە نیوەی بەیروت ڕووخاوە و زیانی بەرکەوتووە.
ف.ق