سەرۆک کۆماری عێراق هێرشەکەی ئەمرۆی تورکیای شەرمەزار کرد

وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراق  لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر ناوچەی برادۆست سەر بە قەزای سیدەکان شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراق هێرشەکەی ئەمرۆی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی برادۆستی سەر بەقەزای سیدەکان شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا دوو فەرماندەی باڵای پاسەوانی سنوری عێراق گیانیان لەدەستدابوو.

وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکانی ئەمرۆی تورکیا بۆ سەر خاکی عیراق شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند:" ئەو پێشیلکاریە سەربازیانەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشیلکاریەکی مەترسیدارە بۆ سەروەری عێراق، هەروەها داواشیکرد هەموو ئەو جمووجۆڵە سەربازیانە  ڕابگیرێت کە خروشان دروست دەکات لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و  پەنا ببرێتە بەر لێک تێگەیشتن و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنورەیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ڕ.ح