سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

دوای تەقینەوەی ٤ی ئابی بەیروتی پایتەختی لوبنان و دەستپێکردنی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر و دەستلەکارکێشانەوەی یەک لە دوای یەکی وەزیرەکانی حکومەت، ئەم جارە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

دوای تەقینەوەکەی ٤ی ئاب کە لە بەیرودتی پایتەختی لوبنان روویدا، خۆپێشانی ناڕەزایەتی گەل دەستی پێکرد. دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکان، یەک لە دوای یەک وەزیرەکانی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد، ئێستاش حەسەن دیاب سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

دیاب لەسەر ناوی حکومەت لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، حکومەتەکەی بە شێوەیەکی بلوککردن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیێنێت.

لە ئەنجامی تەقینەوەیکەی ٤ی ئەم مانگەدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ١٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ هەزار کەسیش بریندار بوون.

ز.ش