عێراق بڕیارێکی نوێی لە دژی دەستدرێژیەکانی تورکیا دەرکرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بریارێکی نوێدا وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەروری عێراق هەموو ڕێگەپێدانێکی سەردانێکردنی بەرپرسانی تورکیای بۆ عێراق قەدەغەکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمرۆ ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو جار یەک لەدوای یەکدا باڵیۆزی تورکیای لە بەغداد بانگێشتکردوە و دوو یاداشتی توندی ناڕەزایەتی عێراقیان  ڕادەستی کردوە وەک کاردانەویەک لە بەرمبەر دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق.

هەروەها ئەحمەد ساحاف ڕاشیگەیاندوە:" قەدەغەیان کردوە کە هیچ بەرپرسێکی تورکیا لە دەروازە سنوریەکان و فرۆکەخانەی عێراق دەربازی ناو خاکی عێراق بن" ئەوە لە کاتێکدایە لەدوای ‌هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فەرماندەکانی پاسەوانی سنوری عێراق، حکومەتی عێراق ڕەتی کردەوە کە پێشوازی لە خولیسی ئاکار وەزیری شەری تورکیا بکات کە وابڕیار بوو سەردانی عێراق بکات.

شەقامی عێراق و فراکسیۆنە جیاوازەکانی عێراق تا دێت کاردانەوەکان فراونتر دەبن بەرامبەر دەستدرێژیەکانی تورکیا، بەپێچەوانەوە سەرەڕای ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان قوربانیەکی زۆریان داوە بە هۆی داگیرکاری و هێرشەکانی تورکیا و لەو دەستدرێژیانەی تورکیا ناڕازین بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم هێچ کاردانەویەکیان نیشان نەداوە، بەڵکو زۆر جار شەرعیەت بە داگیرکاریەکانی تورکیا دەدەن.

ڕ.ح