عێراق داوا لە ئیمارات و بەحریەنیش دەکات هەڵوێستیان هەبێت دژ بە هێرشەکانی تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای هەڵوێست لە هەریەک لە ئیمارات و بەحرەینیش دەکات دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی عێراق و پاڵپشتی ئاسایش و سەروەری عێراق بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای هەڵوێست لە هەریەک لە ئیمارات و بەحرەینیش دەکات دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی عێراق و پاڵپشتی ئاسایش و سەروەری عێراق بکەن.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە عەبدولـلەتیف زەیانی وەزیری دەرەوەی بەحریەن و شێخ عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی کردووە و خوازیار بووە کە وڵاتانی دراوسێی عێراق، هەڵوێستیان هەبێت بۆ پاڵپشتی ئاسایش و سەروەریی عێراق و دوپاتیکردووەتەوە، کە پێویستە تورکیا پابەند بێت ڕاگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکان و کشاندنەوەی هێزە داگیرکەرەکانی لەسەر خاکی عێراق.
لای خۆیانەوە هەردوو وەزیر دووپاتیانکردووەتەوە کە هەڵوێستی وڵاتەکانیان پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقە، هەروەها سەرکۆنەی دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیان کردووە و بە پێویستیان زانیوە دەوڵەتی تورک بە پەلە هێرش و داگیرکاریەکانی لەسەر خاکی عێراق ڕابگرێت.
دوێنێش فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندیی بە هەریەک لە کۆمکاری عەرەبی و بەشێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب کرد کە پاڵپشتی عێراق بکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و فشار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە تاوانکارییانەی سوپای تورک دەیانکاتە سەر ئاسایش و سەروەری عێراق.
ف.ق