عێراق سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک سەردانی وەزیری بەرگری تورکی هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتی بەغدا 'بۆ ڕەتکردنەوەی هێرش و پێشێلکاریەکان بەرانبەر عێراق و بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکە بە زمانێکی توند' نامەی شەرمەزاری ڕادەستی باڵیۆزی باڵای تورکیا دەکات.

لە مانگی حوزیرانەوە سێیەمین جارە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی تورک دەکات.

حکومەتی بەغدا ڕایگەیاند کە ئەوان نایانەوێ وەزیری بەرگری تورک سەردانی بەغدا بکات کە بڕیاربوو پێنجشەمە ئەنجامبدرێت.

لە لایەکی ترەوە وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراق  لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر ناوچەی برادۆست سەر بە قەزای سیدەکان شەرمەزار کرد.

وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەنراوێکدا هێرشەکانی ئەمرۆی تورکیا بۆ سەر خاکی عیراق شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند:" ئەو پێشیلکاریە سەربازیانەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشیلکاریەکی مەترسیدارە بۆ سەروەری عێراق، هەروەها داواشیکرد هەموو ئەو جمووجۆڵە سەربازیانە  ڕابگیرێت کە خروشان دروست دەکات لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و  پەنا ببرێتە بەر لێک تێگەیشتن و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنورەیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ف.ق