مەحمود عەباس: تا کۆتایی بە داگیرکەری نەیەت، ئاشتی و ئارامی بەدی نایەت

مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، تا کۆتایی بە داگیرکەریی ئیسرائیل نەیەت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئارامی بەدی نایەت.

عەباس لەبارەی پەیمانی نێوان ئیسرائیل و عیمارات بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندیەکانیان، لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، تەنها ئەو پەیمانە بەس نیە بۆ بەدیهاتنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تیشکیشی خستە سەر داگیرکەریی ئیسرائیل لە فیلیستین و وتی، کۆتاییهاتنی داگیرکەری و ناسینی مافی گەلی فەلەستین، بۆ بەدیهاتنی ئاشتی، مەرجی سەرەکیە.

مەحمود عەباس لە لێدوانەکەیدا راشیگەیاند، تا کۆتایی بە داگیرکەریی نەیەت، (لە فەلەستین) و رێز لە مافەکانی گەلی فەلەستین نەگیرێت، کێ دەبێت با ببێت، لە ناوچەکە ئاشتی و ئارامی بۆ هیچ کەسێک بەدی نایەت.

ز.ش