فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گوندی پیروزانای قه‌زای ئامێدییان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی پیروزانا-ی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی پارێزگه‌ی دهۆكیان كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی پیروزانا-ی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی پارێزگه‌ی دهۆكیان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٢:٢٠ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی پیروزانا-ی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی و ٦ جار بۆردومانیان كردووه.
دوای كاتژمێرێك، جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر گونده‌كه و ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان كرده ئامانج. به‌هۆی هێرشه‌كه ئاگر كه‌وته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
تا ئێستا نازانرێت بۆردومانه‌كه زیانی گیانی هه‌بووه یان نا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشه‌كانی دژبه ناوچه سیڤیلنشینهكان زیاتر كردووه.
s.m