کاتیۆشایەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا

بەپێی هەواڵێکی ئەلعرەبیە، شەوی ڕابردوو، کاتیۆشایەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە، کە ئامانجەکەی نەپێکاوە و لە نزیک بنکەیەکی پەدەکە کەوتووەتە خوارەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، کاتیۆشاکە لە ناوچەی کەڕادە لە شەقامی ٥٢  لە نزیک زانکۆی ‘ئوروک’ی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە و لە دیورای بنکەی پارتی لە بەغدای داوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ف.ق