یەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
یەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە ٣٠ ئاب لە حەلەب شەهیدبوون.
یەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە ٣٠ ئاب لە حەلەب شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە ناسنامەی دوو شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە حەلەب شەهید بوون.
ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ٣٠ی ئابدا هەڤاڵانمان چیا عەفرین و دیار عەفرین لە حەلەب شەهید بوون. هاوڕێ چیا عەفرین دوای ئەوەی لە شەڕی بەرخۆدانی سەردەمدا بریندار بوو و تا ئێستاش چارەسەری وەردەگرت، لەگەڵ هەموو هەوڵێک شەهید بوو. هەروەها هاوڕێ دیار عەفرینیش لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.
هاورێکانمان چیا عەفرین و دیار عەفرین بە ناسینی تێکۆشانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر بناغەی هەبوون و ئازادی گەلان و بۆ کاریگەربوونی شەڕی بەرخۆدانمان، بەشداریان لە ڕیزەکانی یەپەگەدا کرد. هاورێ چیا و دیار بە تۆڕەییەکی گەورەوە لەدژی هێرشەکان کە دەستکەوتنی گەلانیان کردە ئامانج، بە بڕیارەوە هەنگاویان بەرەوە دواوە نەناوە. لەناو شەڕی بەرخۆدانی ئێمەدا ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان تا دوایین ساتی تەمەنیان بە دڵسۆزیەکی گەورەوە جێبەجێ کرد.
لە کەسایەتی هەردوو هاوڕێماندا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێزەوە دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکان و گەلەکەمان دەکەین."
ناسنامەی شەڕڤانە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: دیار عەفرین
ناو و پاشناو: محەمەد سەعید محەمەد
ناوی دایک: فەریدە
ناوک باوک: سەعید
شوێنی لەدایکبوون: دیمەشق
شوێن و کاتی شەهادەت: حەلەب / ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠
***
نازناو: چیا عەفرین
ناو و پاشناو: محەمەد مەحمود
ناوی دایک: فاتیمە
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهادەت: حەلەب / ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠
ف.ق