ئانها: سوپای توركیا بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی عه‌فرین به‌كارهێنا
سوپای توركیای داگیركه‌ر، بۆمبی میسكه‌ت-ی هاویشته گوندی كه‌فه‌ر سه‌فره‌ی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
سوپای توركیای داگیركه‌ر، بۆمبی میسكه‌ت-ی هاویشته گوندی كه‌فه‌ر سه‌فره‌ی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها بڵاوی كرده‌وه، سوپای داگیركه‌ری توركیا بۆمبی میسكه‌تی هاویشتۆته گوندی كه‌فه‌ر سه‌فره‌ی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
بۆمبی میسكه‌ت، به‌هۆی زیانه‌كانی له‌سه‌ر خاك و زینده‌وه‌ران، له لایه‌ن ١٠٩ وه‌ڵاتی جیهانه‌وه به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌و بۆمبه كاتێك ده‌ته‌قێته‌وه، پارچه‌كانی به ده‌وروبه‌ریدا بڵاوده‌كاته‌وه.
سوپای توركیا پێشتریش نه‌یشاردبۆوه كه ئه‌و بۆمبه له دژی كوردان به‌كاردێنێت.
ش. م