'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی تەواوی گەلانە'

وتەبێژی دەستپێشخەری سوریا، مەنان جەعفەر باسی لە هەڵمەتی ئازادی و پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم کرد و وتی: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەمانای ئازادی تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت."

مەنان جەفەر وتەبێژی دەستپێشخەری سوریای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیوەست بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد کرد' بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە ئاستی نێونەتەوەیی بە ملیۆنان کەس داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و وتی: "ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسی مرۆڤایەتییە."  جەختی لە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا گەلان هێزی ئەوەیان هەیە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد مسۆگەربکەن.

'پیلانگیڕی ترسە لە فکرەکانی ڕێبەرئاپۆ'

لە بەردەوامی قسەکانیدا جەعفەر تیشکی خستەسەر ئەنجامدانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە لایەن هێزە هەژمووخوازەکانەوە و وتی: "لە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ترسان بۆیە بە پیلانگێڕییەک دەستگیریان کرد و ڕادەستی تورکییان کرد. لە ئێستاشدا بە سەختکردنی گۆشەگیری پیلانگێڕییەکە بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان بە بۆردوومان و داگیرکارییەکانی لەسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژە بە پیلانگێڕییەکانی دەدات. بەڵام وێڕای هەموو هێرشەکان ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی بەرخۆدانی ئیمراڵییەوە ئامانجەکانی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە."

'پێویستە هەمووکاتێک لە تێکۆشاندابین'

لە کۆتایی قسەکانیدا جەعفەر باسی دەستکەوتەکانی هەڵمەتی ئازادی کرد و بانگەوازی بۆ تێکۆشانی بەهێزترکرد و بەشێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "هەڵمەتەکەمان لە ساڵی یەکەمی تێکۆشانیدا چەندین ئامانجی بەدەستهێنا. لە ٧٤ ناوەند و لە تەواوی جیهانەوە کەسانی دیموکراتیک-خواز بەشداربوون. کۆمەڵگەی ئازادی خواز  فشار لە سی پی تی دەکات بۆ بەجێگەیاندی ئەرکەکانی. پێویستە بە هەموو هێزمانەوە بۆ ئەم تێکۆشانە سەفەربەر ببین و لەدژی سیستەم بوەستینەوە و هەڵیوەشێننیەوە. چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای ئازدی گەلانیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت. هەموو ئەمانەش بە فکرەکانی رێبەر ئاپۆوە دەکرێت. لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادییدا کامپینی نوێ دەستپێکەین."