ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدە بەردەوامە: ٦ چەتە دەستگیرکران
ناوەندی چاپەمەنی قەسەدە لە ڕۆژی سێیەمی ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدەدا لەدژی چەتەکانی داعش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ٦ چەتە دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جەبخانەی چەتەکاندا گیراوە.
ناوەندی چاپەمەنی قەسەدە لە ڕۆژی سێیەمی ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدەدا لەدژی چەتەکانی داعش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ٦ چەتە دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جەبخانەی چەتەکاندا گیراوە.
ناوەندی چاپەمەنی قەسەدە لە ڕۆژی سێیەمی ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدەدا لەدژی چەتەکانی داعش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان قەسەدە، بە بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی پاسەوانی سنور، یەکینەکانی پاراستنی ژنان، یەکینەکانی کۆماندۆ و بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامی بە قۆناغی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنی لەناوبردنی تیرۆر لە هەرێمی دێرەزۆر لەدژی تیرۆریستانی داعش دەدات.
لە ئۆپەڕاسیۆنی سەرداگرتن و پاککردنەوەدا لەدژی بارەگای تیرۆریستان و گۆمانلێکراوەکاندا، ٦ ئەندامی ڕێکخستنی داعشی تیرۆریست دەستگیرکران.
هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی کلاشینکۆف، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و ٥ تەلەفۆن و لاپتۆپدا گرت."
ف.ق