دوای تەقینەوەکانی شاری باب کە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دران، هاوڵاتیانی شارەکە وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، رژانە ناو شەقامەکان و دروشمی 'نا بۆ رژێمەکە ئەردۆغان' و 'با داگیرکەران لە شارەکەمان بڕۆنە دەرەوە' بەرز کرانەوە و بەرەو ناوەندە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەڕێکەوتن.
سەربازانی تورک و چەتەکانی ئەردۆغان، دەستڕێژی گولەیان کرد بەناو گردبوونەوەی هاوڵاتیانداو دەوترێت دەستڕێژی گولەی سەرباز و چەتەکان، ژمارەیەک کوژراو برینداریشی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکیش دەلێت کەسێکی مەدەنی ٣٨ ساڵان بە ناوی مەحمود سیکە کوژراوەو کەسێکی تری مەدەنی بە ناوی خالید محمدی ٣٥ ساڵیش بریندار بووە.
ناڕەزایی خەلکی شاری باب لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەردۆغان بەردەوامە.
ز.ش