بە دیمەن

ڕۆژەکانی جیهانیی عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە_ نوێکراوەتەوە

لە چوارچێوەی ڕۆژەکانی جیهانیی عەبدوڵا ئۆجالان لە چەند ناوچەیەکی جیهان چالاکی و ستاند و چالاکیی خوێندنەوە و پێشانگای وێنە بەردەوامە. چالاکیەکانی ئەمڕۆ بە ئامانجی ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدران.

ڕۆژەکانی جیهانیی عەبدوڵا ئۆجالان بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجام دەدرێت، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە.

کێل

ژیانی ژن و مەجلیسی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی کێل لە شاری کێلی ئەڵمانیا ستاندی دانا، چالاکوانان کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان ناساند و بڵاوکراوەیان دابەشکرد.

لە ستاندەکەدا پانکارتی "نوێنەرانی کورد بۆ عەبدوڵا ئۆجالان نیگەرانن، دەبێت بزانین کە باشە!" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە زمانی ئەڵمانی هەڵواسران.

مەکسیکۆ سیتی

هەر لەم چوارچێوەیەدا لە مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک لە ٣ ی تشرینی یەکەم پێشانگای "فیکر، زیکر، چالاکی" کرایەوە و هێشتا بەردەوامە.

پێشانگاکە لەلایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە تەڤگەری ژنانی کوردستان و خەباتکارانی ناوەندی کەلتووری (La Resistancia) کرایەوە و بە چالاکی جیاواز بەردەوامە.

نووسەری ئۆرۆگوایی ڕاول زیبێچی بەشداری کرد لە سیمینارێک دژی سەرمایەداری تیشکی خستەسەر هەڵمەتی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆژنامەنووس گلۆریا مونۆز لەڕێگەی دیمەنەوە بەشداری کرد و پشتیوانی خۆی دەربڕی.

نووسەر ڕاول زیبێچی داوای کرد کۆتایی بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بهێنرێت و داوای کرد ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لەم ڕووەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، گوتی: "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە هەنگاوێکی گرنگی ئاشتی و ئازادی بۆ گەلی کورد".

ڕۆژنامەنووس گلۆریا مونۆز گوتی: "سڵاو لە تێکۆشانی ئازادیی ڕەوای گەلی کورد دەکەم. داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم کە ٢٦ ساڵە بە نایاسایی لە زیندانە".

فرایبۆرگ

لە چوارچێوەی هەڵمەتی تیشکەکانی خۆر بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم، لە شاری فرایبۆرگ ستاند دانرا. تێیدا ڕاگەیاندراوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) دژی گۆشەگیری خوێنرایەوە و بەسەر گەلدا دابەشکرا.

هاوڵاتیان پێشوازییەکی گەرمیان لە ستاندەکە کرد، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٢ ی تشرینی یەکەم لە شتوتگارت کە بە پێشەنگایەتی تەژەکە_ئە ئەنجام دەدرێت.

لوزەرن

وێستگەی ئەمجارەی هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر" بە پێشەنگایەتی "تەژەکە_ئە" لە سویسرا، ئەمڕۆ لە شاری لوزەرن بوو.

ستاندێک بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان لە ناوەندی شارەکە دانرا، هاوکات فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئایدۆلۆژیای ئازادییەکەی بە ڕای گشتی ناسێندرا، دژی گۆشەگیری بانگەوازی هەستیاری لە ڕای گشتی کرا.

هاوکات کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی کوردی و ئەڵمانی و ئینگلیزی بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لوزەرن (جەدەکە_لوزەرن) جەوهەر ئاڵتورک قسەی کرد. بێدەنگی سی پی تی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند گەلی کورد تا ئازادی ڕێبەرەکەیان لە گۆڕەپانەکان دەبن.

بانگەوازی لە هەمووان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٢ ی تشرینی یەکەم لە بازل.

ستراسبۆرگ

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر"، کۆمۆنەی ژنانی زین لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ستاندی هۆشیارکردنەوەی دانا.

لە ستاندەکەدا کارتەکان کە گوتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر نووسرابوو، بەسەر کەسانی دەوربەر دابەشکرا. زانیاری درایە کەسانی دەوروبەر دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی و گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

وتەبێژی کۆمۆنەکە ڕۆشنا چەولیگ ڕاگەیاند پیلانگێڕیی دژی هەموو گەلانی بندەست و بەتایبەت ژنان و گەلی کورد ئەنجامدراوە، گوتی: "تا سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی هەڵدەگیرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان پێکدێت، ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین، بانگەواز لە هەمووان دەکەین بەشداربن لە چالاکی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن".

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەیان کوردستانی و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و خێمەیان هەڵدا.

کوردستانی و دۆستەکانیان پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد، برۆشور و بڵاوکراوەیان دەربارەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرد.

مانهایم

لە شاری مانهایم بەبۆنەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە ستاندێکی هۆشیارکردنەوە دانرا.

پانکارتی مەزن دەربارەی سیستەمی کۆمەڵکوژی و گۆشەگیری ئیمراڵی لە گۆڕەپانەکە هەڵواسرا، برۆشور دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا.

هەروەها بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوەی مەزنی گەل کە ١٦ ی تشرینی یەکەم لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت.

میونیخ

لە شاری میونیخی ئەڵمانیا ستاندێک دانرا. پۆلیسی ئەڵمان دەستوەردانیان کرد و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لێ کردەوە.

کوردستانیان بڵاوکراوەیان دابەشکرد، پیلانگێڕیی و سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵییان شەرمەزار کرد.

چالاکییەکە بە هەوڵی ئاژاوەگێڕیی پۆلیس و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.

دویسبۆرگ

لە شاری دویسبۆرگ لەسەر بانگەوازی دەکتەم و مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی گردبوونەوە ئەنجامدرا. کوردستانیان لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و خولەکێک ڕێزگرتنیان بۆ شەهیدان پیشاندا.

لە گردبوونەوەکەدا قسەکرا و تیشکخرایە سەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی.

بەرلین

گەنجانی تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەسەر ناوی تێکۆژن ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. دووپاتکرایەوە، تا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە تێکۆشان دەدەن.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.

هێلبرۆن

بەهەمانشێوە کورستانیان لە شاری هێلبرۆن چالاکییان ئەنجامدا، دەیان پانکارت بە زمانی ئەڵمانی و بە گوتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. لە وتەکاندا سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزار کرا.

چەندین بڵاوکراوە دابەشکرا و درووشم بەرزکرایەوە.

هامبۆرگ

لە شاری هامبۆرگ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لە گردبوونەوەکەدا خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان پیشاندرا.

ئەندامی تەجەشە ڕەمەزان کاراهان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی. دووپاتی کردەوە، هەتا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانەکان دەبن و تێکۆشان مەزن دەکەن.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.