درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە شەقامەکانی لەندەن دەنگی دایەوە
"ڕێپێوانی درێژ"ـی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە، ڕێپێوانکەران سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی کرد، لە شەقامەکانی لەندەن بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
"ڕێپێوانی درێژ"ـی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە، ڕێپێوانکەران سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی کرد، لە شەقامەکانی لەندەن بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە لەندەن، ڕێپێوانی درێژی سێ ڕۆژەیان دەست پێ کرد. ڕێپێوانەکە لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
گەنجان لە شەقامەکان بەبێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "دوێنێ ماندێلا و ئەمڕۆ ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی گەریلا"یان بەرزکردەوە.
گەنجان پانکارت و پۆستەریان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگرت و نامیلکەیان دەربارەی گۆشەگیری و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دابەشکرد.
وتەبێژی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ مەزڵوم چەولیک تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و ئاماژەی بەوە کرد لە ئەنجامی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵە لە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا ڕاگیراوە، گوتی: "ئەم سیستەمە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. وەک گەنجانی بەریتانیا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم بەتوندی شەرمەزار دەکەین، تێدەکۆشین و بەرخۆدان دەکەین و شەڕ دەکەین. پیلانگێڕان شکست دەهێنن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت".
گەنجان لە دوایین ڕۆژدا لە (Tottenham Court) ڕێپێوان دەکەن و بە گردبوونەوەیەک کۆتایی بە چالاکییەکەیان دەهێنن.