٧ ڕێكخراوی بانە هێرشهكانی توركیا دژ به عهفرین ئیدانه دهكهن
رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری «بانه»ی رۆژهەڵاتی کوردستان، دژی پەلاماری ڕژێمی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەدەنگ هاتن.
رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری «بانه»ی رۆژهەڵاتی کوردستان، دژی پەلاماری ڕژێمی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەدەنگ هاتن.
لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر یەکە لە «ئەنجومەنی ژنان، ئەنجومەنی نۆژین، ئەنجومەنی پاژین، ئەنجومەنی هاژە، بنکەی ئاشتی، ئەنجومەنی بەڕۆژە، ئەنجومەنی نابینایان» بە دروشمی
«با چیتر جەستەی کەسانی بێگوناح نەبێتە سووتەمەنی بڕیاری سیاسەتوانانی شەڕخواز» پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین دەربڕی و ئیدانهی هێرشهكانی توركیایان كرد. ڕێكخراوهكانی بانه ڕایانگەیاند:
«شەڕ و کوشتن و کاولکاری لە ڕوانگەی ئەخلاق، مرۆڤایەتی، ئایین و بە ھەموو پێوانەیەک نارەوایە و ڕێ پێنهدراوه، بەڵام دەبینین ماوەی چەندین ڕۆژە سوپای ڕژێمی تورکیا بە پێی نەریتی خۆی، ئەم جارە ھێرشی ھەمە لایەنەی کردۆتە سەر ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا. ناوچەی عەفرین لە ماوەی ۷ساڵ شەڕی ناوخۆی سووریا ئارامترین شوێن بوو کە دەنگی چەکی لێ نەدەبیسترا. عەفرین تا ١٢ ڕۆژ لەمەوبەر دوور بووە لە شەڕ و کاولکاری و بگرە نشینگە.و جێ حەوانەوەی ھەزاران کۆچبەری ناوچەکانی دیکە بووە کە لەتاو گیانی خۆیان ڕوویان لەو شوێنە ئارامە کردبوو، کەچی ئێستا سوپای ڕژێمی تورکیا شانبەشانی چەندین گرووپی تیرۆریستی، لەچواردەورەوە و لە ئاسمان و زەوییەوە ھێرشیان کردۆتە سەر.»
له درێژهی بهیاننامهكهیاندا ئەو ڕێکخراوانەی شاری بانە ڕایدەگەیەنن: ڕژێمی تورکیا، کە لە سیاسەتە چەوتەکانی ناوخۆییدا شکستی ھێناوە، بە بیانووی بنبڕکردنی تیرۆر، ھەوڵ بۆ دەست تێوەردان و داگیرکاری و پەرەپێدانی شەڕ لە وڵاتێکیتر دەدات. وڵاتانی هاوپەیمانیش لە شەڕی سووریا لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان، چاویان لە ھەمبەر کوشتنی کەسانی سیڤیل بەستووە و دیسان خەڵکانێک دەبنە قوربانی و بازرگانی بە گیانیانەوە دەکرێت.
ئهو رێكخراوانه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن: بەزاندنی سنوورەکان و پێشێلکردنی یاسا نێوەدەوڵەتیەکان لەخۆیدا نائارامی دێنێتە ئاراوە و لە وەھا کاتێکدا وڵاتانی هەموو جیھان بێگومان ھەڵوێستیان دەبێت، بەڵام تا ئەمکاتە جۆرێک لە بێدەنگی ئەبیندرێتو ھەوڵێکی ئەوتۆ بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ بەدی ناکرێت.
٧ ڕێكخراوه مهدهنییهكهی بانه هێرشهكانی توركیا و بێدهنگی ئهنجومهنی ئاسایش و نهتهوهیهكگرتووهكان ئیدانه دهكهن و ڕایدهگهیهنن: ھێرشی ڕژیمی تورکیا بۆ سەر عەفرین و کاولکاری و کوشتنی مرۆگەلی بێتاوان بەبیانووی بێبنەما و هەروەهاش بێدەنگی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە و مەحکووم و شەرمەزار دەکەین.
له درێژهی بهیاننامهكهیاندا، داوا لە ھەموو داموودەزگا پێوەندیدارەکان، سەرجەم وڵاتانی ناوچەکەو وڵاتانی زلھێز دەکەن ڕێگر بن لەو کۆمەڵکوژییە و نەهێڵن شەڕێکی دیکەی نەخوازراو تووشی گەلانی ناوچەکە ببێت و بێدەنگی بشکینن. ڕێكخراوهكانی بانه داوا له لایهنه ناوچهیی و نێونهتهوهییهكان دهكهن بەر بە شەڕ بگرن و ھەنگاو بۆ جێگیرکردنی ئاشتی، ئارامی و تەبایی بنێن. ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن: نابێ گەلانی ئاشتیخواز چی دیکە باجی بازرگانی و بەرژەوەندی زلهێزان بدەن.
له كۆتایی بهیاننامهكهدا، «ئەنجومەنی ژنان، ئەنجومەنی نۆژین، ئەنجومەنی پاژین، ئەنجومەنی هاژە، بنکەی ئاشتی، ئەنجومەنی بەڕۆژە، ئەنجومەنی نابینایان» له شاری بانه ڕایانگهیاندووه: ڕژێمی داگیرکەری تورکیاش دەبێ ناچار بکرێ سەروەری خاک و نیشتمانی گەلان و وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت و لە دەست تێوەردان و نانەوەی شەڕ لە دەرەوەی سنوورەکانی، خۆی بپارێزێت و لە عەفرینیش پاشەکشە بکات. بژی ئازادی و ئاشتی، بژی پێکەوەژیان و بەختەوەری مرۆڤایەتی.