باوكی شه‌هیدێك له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانه
باوكی شه‌هیدێك له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی ماوه‌ی ٦ ساڵه له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یه
باوكی شه‌هیدێك له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی ماوه‌ی ٦ ساڵه له به‌ره‌ی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یه
حیكمه‌ت سلێمان حه‌مۆ (٦٠ ساڵ)، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژئاواوه، له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی له‌نێو ڕیزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه دایه. به‌شداری هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا بووه. شه‌ڕ ده‌كات، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی لێ ده‌خوڕێت و خواردن دروست ده‌كات. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌و خزمه‌تكردنی گه‌ل و وه‌ڵاتی خۆیه‌تی.
حیكمه‌ت سلێمان، به‌ته‌مه‌نترین شه‌ڕڤانی به‌ره‌یه، هه‌موو شه‌ڕڤانه لاوه‌كان پێی ده‌ڵێن «خالۆ». خالۆ ئه‌حمه‌د قه‌ت وه‌ستانی نییه، هه‌میشه كار ده‌كات. له «هه‌ڵمه‌تی منبج»دا، كوڕێكی شه‌هید بوو. كوڕێكی دیكه‌شی له «هه‌ڵمه‌تی دێره‌زۆر» بریندار بوو كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. كوڕێكی خالۆ له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له دێره‌زۆر شه‌ڕ ده‌كات، دوو كوڕی دیكه‌شی شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده-ن و له مه‌یدانی جیاواز به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن.
پێویست بكات ده‌چمه هه‌موو شوێنێك
خالۆ ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: من ئێستا تانكه‌ری سووته‌مه‌نی لێ ده‌خوڕم كه ده‌چێته به‌ره‌كانی شه‌ڕ. هه‌ر كارێك داوام لێ بكرێت، ئه‌و كاره ده‌كه‌م. پێویست بكات ده‌چمه هه‌موو شوێنێك. بۆ من ئه‌وه‌ی گرنگه خزمه‌ته. هه‌تا به‌ره‌ی پێشه‌وه ده‌ڕۆم، پێویستی ئه‌وان به چی هه‌بێت، بۆیان دێنم و ده‌به‌م.
«له‌گه‌ڵ ٤ كوڕی خۆم چوومه نێو ڕیزی شۆڕش. كوڕێكم له هه‌ڵمه‌تی منبج شه‌هید بوو... خۆم و كوڕێكم له‌نێو یه‌په‌گه داین. دوو كوڕیشم له‌نێو هه‌سه‌ده‌ن.»
ناوبراو ده‌ڵێت: وای دابنێن به‌شداری هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كان بووم. ئێستاش له دێرهزۆرم. هه‌ر كه‌س پێم ده‌ڵێت به‌ته‌مه‌ن بووی. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموون نه‌یكه‌ین و هه‌موو شتێك بخه‌ینه سه‌رشانی لاوان، ئه‌و كاره چۆن ده‌كرێت؟
ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین، خالۆ ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ئێمه ئیراده‌ی چهتهكانمان شكاند. ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وه‌ی بینی و پێی ده‌زانێت، بۆیه ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. به‌ڵام با بزانن هیچ هێزێك ناتوانێ ئێمه بشكێنێت. ناتوانن هێزی كوردان بشكێنن.
ش. م