به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌فرین، ٨ كه‌س شه‌هید بوون

به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای داگیركه‌ری توركیا له‌ گوندی گوبه‌لێی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌راوای عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ ٨ كه‌س به‌رز بوویه‌وه‌.

دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا، ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ ٣ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام دواتر له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان به‌ دوای قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌، ته‌رمی ٣ ژن و ٢ منداڵی دیكه‌ دۆزرانه‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌ك خانه‌واده‌ن. به‌مه‌ش ژماره‌ی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گوبه‌لێ بۆ ٨ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

ش. م