ته‌رمی شه‌هیدانی عه‌فرین به مه‌ڕاسیم به خاك سپێردران
له مه‌ڕاسیمێكی به شكۆدا به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی عه‌فرین، ته‌رمی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین له شه‌هیدگه‌ی شه‌هید ڕه‌فیق به خاك سپێردران.
له مه‌ڕاسیمێكی به شكۆدا به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی عه‌فرین، ته‌رمی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین له شه‌هیدگه‌ی شه‌هید ڕه‌فیق به خاك سپێردران.
هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین تەرمی شەهیدەکانیان لە ناوەندی تەندروستی عەفرین وەرگرت و بەرەو گۆڕەپانی نەخۆشخانەی دێرسیمی عەفرین بەرێکەوتن.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی دەستی پێ‌کرد، دواتر جێگری دەستەی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین، خەلیل ئەحمەد وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: شەهید پردی گەیشتن بە ئاشتی و ئازادییە، ئه‌وان بۆ ئازادی و پاراستنی گەلان شەهید بوون. وتیشی مێژووی کورد پڕە لە چیرۆک و داستانی قارەمانانه و گەلی عەفرین ئەفسانەی قارەمانیەتی ده‌نووسن. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، پێویستە گەلی ئێمە ئاگاداری شەڕی تایبەتی دەسەڵاتی فاشیستی تورکیا بێت، هەر بۆیە ئه‌م شەڕە لە شەڕی سەربازی گرانترە.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، برای شەهیدان ئەرداڵ عەفرین و رێزان رەشید چەند وته‌یه‌كیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد و ڕایانگه‌یاند: تا دوا دڵۆپی خوێنمان بەرخۆ ده‌ده‌ین، عەفرین واری شەهیدانە و ئامادەین بە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەمان گیانمان بۆ پاراستنی ئەم خاکە پیرۆزە ببه‌خشین.
لە کۆتاییدا تەرمی شەهیدان بە دروشمی «شەهید نامرن» به خاك سپێردران.
ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به خاك سپێردران بریتین له:
جەمال رەشید (تێکۆشەر شێراوا)، عەبدۆ کۆلین ( زاگرۆس عەفرین)، خۆشناو یوسف (چیا عەفرین)، ڕۆستەم حەفتارۆ( رۆستەم)، سەلام رەشید (دیار)، عەبدۆ حوسەین (عەبدۆ)، شێخۆ شالیک (شێیخون)، موحەمەد حەسەن( موحەمەد)، رزوان حەسەن ( عەفرین دەشتی)، موحەمەد بیلال ( موحەمەد)، ناسر مێستۆ(ناسر) و عومەر رەشید (ئەرداڵ عەفرین).
ش. م