تورکیای داگیرکەر دێموگرافیای سەریکانی و گری سپی دەگۆرێت
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە نێشتەجێکردنی خێزانی چەتەکانی سەر بەخۆی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردوە به گۆرێنی دێموگرافیای ناوچەکە.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە نێشتەجێکردنی خێزانی چەتەکانی سەر بەخۆی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردوە به گۆرێنی دێموگرافیای ناوچەکە.
سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو لە ناو شاری گری سپی داگیرکراودا ڕایگیاند دەولەتی تورکی داگیرکەر دەستی کردوە بە نیشتەجێکردنی خێزانی چەتەکانی سەر بەخۆی، بەم هەنگاوەش دێموگرافیای ناوچەکە دەگۆرێت.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگیاند: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی کردوە بە گواستنەوەی خیزانی چەتەکان لە شاری جەرابلوسی کە دهکهوێته رۆژئاوای ئاوی فوراتەوە بۆ شاری گری سپی واته ڕۆژهەڵاتی ئاوی فورات.
هەروەها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند دەبێت فشار بخریته سهر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی تورکیای داگیرکەر ڕاگرن لەوەی کە گۆرانی دێموگرافی ڕاوەستێنی لەسەر خاکی سوریا.
هەروەها ئەو ڕەوانگەیە داوای لە هەموو ڕیکخراوە پەیوندیدارهکان کرد کە لێکۆڵینەوە بکەن لە هاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر سهبارهت به ئەو کارانەی کە لەدژی گەلی ناوچەکە ئەنجامی دەدەن.
ڕ..ح