توڕه‌یی زەیتوون: ٥٥ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون
ژووری چالاکییەکانی توڕه‌یی زەیتوون ڕایگەیاند، لە ٢٦ چالاکیدا کە لە ماوەی دوو مانگدا ئەنجامدراون، ٥ سەرباز و ٥٠ چەتەی تورکیا له هه‌رێمی عه‌فرین کوژراون.
ژووری چالاکییەکانی توڕه‌یی زەیتوون ڕایگەیاند، لە ٢٦ چالاکیدا کە لە ماوەی دوو مانگدا ئەنجامدراون، ٥ سەرباز و ٥٠ چەتەی تورکیا له هه‌رێمی عه‌فرین کوژراون.
ژووری چالاكییه‌كانی توڕه‌یی زەیتوون له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئامار و ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی خۆی له ماوه‌ی دوو مانگدا ئاشكرا كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له عه‌فرین دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان ٥ سه‌رباز و ٥٠ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ژووری چالاكییه‌كانی توڕه‌یی زه‌یتوون:
«ماوه‌ی ٢ مانگه شەڕڤانانی ئێمە لە ژووری چالاکییەکانی توڕه‌یی زەیتوون، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان، لە دژی سیخووڕ و خائینه‌كان چالاکیی کاریگەرانە ئەنجام ده‌ده‌ن. شەڕڤانانی ئێمە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان داوە و چالاکییەکانیشیان لە ئایندەدا زیاتر دەکەن و هەموو ڕێبازێکی سەربازی بەکاردێنن.
وەک دەزانرێت داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە هیچ لایەنێکی یاسایی و حقووقی نییە. هەموو ئه‌و چالاكییانه‌ی بە ئامانجی داگیرکردن ئەنجام دراون، دژ بە یاسا، پێوه‌ره نێودەوڵەتییه‌كان و باوەڕییە جیاجیاكانه. هه‌روه‌ها له ڕووی به‌كارهێنانی و ڕێ و ڕێبازه‌كان، هێرشێکی دڕندانە بوو. به‌تایبه‌تی کاتێک ئێمە باس لە عەفرین دەکەین، باس لە هەرێمێکی ئارام و سه‌قامگیر دەکەین لە ئاستی هەرە بەرزدا. چونكه عه‌فرین پارێزراوترین هه‌رێم بوو و وه‌ك پەناگەیەکی لێهاتبوو بۆ ئاواره‌كانی ناوچەكانی دیكه‌ی سووریا. هەرێمێک بوو کە خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیانەی خۆی هه‌یه و بە هەڵبژاردنی یاسایی و دیموکراتیانە دامەزرابوو.
ئەنجومەنی هەرێمی هه‌ن کە بە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیاندان. عەفرین لە جوانترین هەرێمەکان بوو کە کلتووری خۆشەویستی و لێبووردەیی به‌هێز بوو. بەڵام ئەمڕۆ لەژێر داگیرکەریدایە. هێزەکانی داگیرکەر هەزاران كه‌سیان لە ژن، منداڵ و لاوانی دانیشتووی عه‌فرین، بە تانک، تۆپ و فڕۆکەی جەنگیی کوشت، گوندەکانیان وێران کرد، بە بەرچاوی جیهانەوە ڕۆژانە ڕەز و باخەکانی ئەو شارە دەسووتێنن، بەڵام هیچ کەسێک دەنگ ناكات یان ئیدانه‌ی ناکات. لەبەرئەوە سەدان هەزار کەس لە هاوڵاتییانی سیڤیلی واری خۆیان جێهێشت و له‌نێو هه‌لومه‌رجی سەختی ژیان له‌ژێر چادره‌كاندا ده‌ژین. ئەو كه‌سانه‌ی له عەفرین ماونەتەوە، ڕۆژانە ڕووبه‌ڕووی چه‌په‌ڵترین تاوانی داگیرکەران ده‌بنه‌وه، دەڕفێندرێن و له زیندانەکانی ڕای، عەزاز و عەفرین ئەشکەنجە ده‌درێن. هەروەها دەستدرێژی، دزینی ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەتی، گۆڕینی دیمۆگرافی، سیاسەتەکانی بەتورکكردن و لەناوبردنی ئەتنیکی، بە بێ وه‌ستان بەردەوامن.
لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە وەک لاوانی عەفرینی پیرۆز و بێگەرد ئەرکی تۆڵەکردنەوەمان لهئەستۆ گرتووه. ئێمە لە عەفرین کار دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی هەموو چەتە، سەربازی داگیرکەر و خائینەکان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی لەناوبهرین. ئێمە ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین کە لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لە عەفرین، ئەو چەتە و خائینانەمان بە شێوەی یاسایی دادگه‌یی دەکرد، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هەر کەسێک بە گوێرەی جۆری تاوانەکەی بە شێوەیەکی یاسایی سزا دەدرا. بەڵام ئێستا بەهۆی هه‌لومه‌رجی داگیركاری دادوه‌ر لای ئێمه نییه. لەبەرئەوە ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە چالاکییه‌كانی تەسفیەکردنی داگیركه‌ران، به کۆتاییهاتنی داگیرکاری له عەفرین، كۆتاییان دێت. دواتر چەتەکان ڕەوانەی دادگه بکرێن.
ئێمە وه‌ك لاوانی عه‌فرین (کچ و کوڕ) وەک بزووتنەوەیەکی تۆڵەکردنەوە لە دژی دوژمن و چەتەکانیان، جه‌خت دەکەینەوە کە ئێمە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی و سەربازی نین، هه‌ڵمه‌ته‌كانمان له سۆنگه‌ی ئەرکی ئێمەیە لە به‌رانبه‌ر گەل و هەرێمەکەمان. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە هەر چالاکییەکی سەرکەوتوو هێزمان پته‌وتر دەکات و ڕێبازی نوێی تۆڵەکردنەوە ده‌ئافرێنین. بەڵێنی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە چالاکییەکانمان زیاتر دەکەین و عەفرین بۆ داگیرکەران ده‌كه‌ینه گۆڕستان. کارێکی وەهایان بەسەردێنین کە داگیركه‌ران په‌شیمان ببنه‌وه كه هاتوونه‌ته عه‌فرین.
چالاکیەکانمان لە شارەکانی عەفرین، ئیدلب، عەزاز، رای، جەرابلووس و هەموو ئەو ناوچانه‌ی کە چەتەیان لێیە، بەردەوامە. ئێمە هۆشداری ده‌ده‌ین له به‌رانبه‌ر پیلانه‌كانی میتی توركیا بۆ ڕەشکردنی شەرڤانانی ئێمە و دزینی ماڵی هاوڵاتییانی سیڤیل به ناوی ئێمه. كرداره‌كانی ئه‌وان ئیدی ئاشكرا ده‌بن. ئێمە لە به‌رانبه‌ر ئەو ڕێبازانەدا بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەوە وه‌ها ده‌كه‌ین كه کۆتایی بە ستەمی سەر گەلەکەمان بێت.
ئه‌و چالاکییانه‌ی له ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا كراون:
هێزەکانمان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ٢٦ چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجام داون. لەو چالاکییانەدا ٥٥ چەتەی توركیا كوژراون كه له‌ناویاندا ٥ سه‌ربازی سوپای تورك هه‌ن. هەروەها ٣٤ چەتە بریندار بوون. ئامار و زانیاری ورد ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانمان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئێمه www.xzeytune.com بڵاوده‌كرێنه‌وه.
- ڕۆژی ٩ی حوزه‌یران، سەرچەتەی بەرەی شام ئەحمەد مستۆ (ئەبو مستۆ) به ئامانج گیرا.
- ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران، لە دژی سەرچەتەی جەیش ئەلنوخبە لە گوندی ئەمارا لە ناوچەی ماباتا، چالاکییەک ئەنجام درا. له‌و چالاكییه‌دا برای ئەو سەرچەتەیە کوژرا.
- ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یران، لە دژی بنكه‌یه‌كی فەیلەقی شام، لە گوندەکانی باشووری ئیدلب چالاکییەک ئەنجام درا و تیایدا ٢ چەتە کوژران.
- ڕۆژی ٩ی تهمووز، سه‌رچه‌ته‌ی فەیلەقی شام لە دەوروبەری گوندەکانی باشووری ئیدلیب کوژرا.
- ڕۆژی ١٢ی تهمووز، لە دژی ئۆتۆمبێلێكی چەتەکانی فەیلەقی شام، لە دەوروبەری گوندەکانی باشووری ئیدلب، چالاکییه‌ك ئەنجام درا و ٢ چەتە کوژران.
- ڕۆژی ١٢ی تهمووز، لە دژی دەورەیەکی سەربازیی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لە ئه‌نجامدا ٣ سەربازی تورک کوژران.
- ڕۆژی ١٥ی تهمووز، لە نزیک زیارەت حەنان-ی ناوچەی شەرا، لە دژی سەرچەتەیەکی فەیلەقی شام، چالاکیەک ئەنجامدران و سه‌رچه‌ته كوژران.
- ڕۆژی ١٦ی تهمووز، چەتەیەکی فەیلەقی شام کوژرا.
- ڕۆژی ١٦ی تهمووز، لە گوندەکانی سۆسنبات-ی قەباسین، دژی چەتەکانی لیوای هه‌مزه چالاکیەک ئەنجامدرا و ٣ چەتە کوژران.
- ڕۆژی ١٦ی تهمووز، کۆگهیەکی چەک و تەقەمەنیی چەتەکان لە گوندی ئاتمێ کرایە ئامانج و لە ئه‌نجامدا ٩ چەتە کوژران و ٧ ی دیكه‌ش بریندار بوون.
- ڕۆژی ٢٢ی تهمووز، لە دژی سەرچەتەیەکی جەیشی نوخبه، لە ناوچەی ڕاجۆ چالاکییەک ئەنجامدرا و سەرچەتە کوژران.
- ڕۆژی ٢٣ی تهمووز، لە شاری ئەختەرین خاڵێکی سەربازیی چەتەکان کرایە ئامانج. لە ئه‌نجامدا ١٠ چەتە کوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
- ڕۆژی ٢٣ی تهمووز، لە دژی خاڵێکی دیكه‌ی چەتەکانی جه‌بهه‌تولنووسره چالاکییه ئەنجامدرا و تیایدا ٤ چەتە کوژران.
- ڕۆژی ٢٤ی تهمووز، لە دژی چەتەیەکی سوڵتان موراد لە هەرێمی هەرجەلێی عەزاز چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی ٢٤ی تهمووز، چالاکییەکی کاریگەر لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام و جەیشی وه‌ته‌نی (بەرەی نیشتیمانی) ئەنجامدرا و ٣ چەتە کوژران.
- ڕۆژی٤ی ئاب، چەتە و سیخووڕ عه‌كاش حاجی ئەحمەد، لە گوندی دێرسەوان كوژرا.
- ڕۆژی ٧ی ئاب، چەتەیەکی فەیلەقی شام لە ناوچەی جندرێس کوژرا.
- ڕۆژی ٨ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی سوڵتان موراد لە ناوچه‌ی ئەختەرین چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی ١٠ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام،لە زەویی بورج عه‌بدالۆ-ی ناوچەی شێراوا چالاکییەک ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی ١٢ی ئاب، لە گوندی دێربەلووت، دژی ٢ چەتەی فەیلەقی شام چالاکییه‌ك ئەنجامدرا و هەردوو چەتەکە کوژران.
- ڕۆژی ١٣ی ئاب، لە گوندی گۆلیان-ی ناوچەی ڕاجۆ، چەتەیەکی گرووپی سوڵتان موراد کوژرا.
- ڕۆژی ١٥ی ئاب، لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام لە ناوچه‌ی شەمارین و عەزار چالاکییه‌ك ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی ١٧ی ئاب، لە دژی فەرماندەی فەوجی موسته‌فا، چالاکییهكی كاریگه‌ر ئەنجامدرا و فەرماندەی ئەو فەوجە کوژرا.
- ڕۆژی ١٧ی ئاب، لە گوندی جەمالە لە ناوچه‌ی دۆدیان چەتەیەکی سوڵتان موراد کرایە ئامانج و کوژرا.
- ڕۆژی ١٧ی ئاب، لە نێوان ناوچه‌ی قەرە گۆبەر و چه‌كێ-ی سه‌ر به دۆدیان چالاکییەکی کاریگەر لە دژی چەتەیەکی لیوای سەمەرقەند ئەنجامدرا و چەتەکە کوژرا.
- ڕۆژی ١٨ی ئاب، لە ناوچه‌ی شدوود چالاكییه‌كی كاریگه‌ر لە دژی سەرچەتەیەکی جه‌بهه‌ی شامیه ئەنجامدرا و ئەو سەرچەتەیە کوژرا.»
s.m