لە ڕانس پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ڕانسی فەرەنسا شەرمەزارکرا.

لە ڕانس گرووپێک لە ژنان بە بەرزکردنەوەی پانکارت و بڵاوکردنەوەی نامیلکە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.

چالاکییەکە لەلایەن کۆمۆنەی ژنانی خۆبوون لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا. 

ژنان پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە چالاکییەکەدا پانکارت بە داخوازیی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها پانکارت کە وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر نووسرابوو، بەرزکرایەوە.