حیزبوڵا: سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئیدلب ئێمه هه‌ر له سووریا ده‌مێنینه‌وه
ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای په‌یمانی ڕووسیا و توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب، حیزبوڵا هه‌تا «فه‌رمانێكی نوێ» له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای په‌یمانی ڕووسیا و توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب، حیزبوڵا هه‌تا «فه‌رمانێكی نوێ» له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌نێوان ڕووسیا و توركیا ده‌رباره‌ی ئیدلب ئیمزا كراوه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌بوونی حیزبوڵا له سووریا نابێت. گوتیشی، هه‌تا ئارامبوونی دوای ئیدلبیش ئێمه ده‌مێنینه‌وه.
نه‌سروڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مانه‌وه‌ی سه‌ربازییان له سووریا پێویستییه‌كانی ڕژێمی سووریایه و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان بووه. ڕاشیگه‌یاند، هه‌ر كاتێك شه‌ڕی هێزه‌كانی سه‌ر سنوور كه‌م بوو، ئه‌و كاته‌ش هێزه‌كانی حیزبوڵا كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵا گوتی، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی پلانی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئیدلب، له سووریا ئارامی به‌دیبێت، ئه‌و كاته هیچ پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كان له سووریا نامێنێت.
ساڵی ٢٠١٣ له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا هه‌زاران چه‌كداری حیزبوڵای لوبنان چوونه سووریا و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی نزیك له سنووری لوبنان به‌شداری شه‌ڕیان كرد.
s.m