حەوتەمین ڕۆژی بەرخۆدانی عەفرین
قەسەدە له هەموو هێڵەکانی خۆڕاگری عەفرین دا، لە ٧مین ڕۆژی بەرخۆدان زەربەی قورسی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی وەشادندووه
قەسەدە له هەموو هێڵەکانی خۆڕاگری عەفرین دا، لە ٧مین ڕۆژی بەرخۆدان زەربەی قورسی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی وەشادندووه
هێزەکانی سوریای دێموکراتیک لە ٧مین ڕۆژی بەرخۆدانی عەفرین، هەموو هەوڵی داگیرکاری سپای تورکیا و چەتە هاوپەیمانەکانی تێکشکاند و تووشی زەرەرو زیانی قورسی کردوون. لە ڕاجۆ، شێرا، شی، بیلبل و جندرێس هێرشی ئاسمانی و سەر زەوەی هەروا بەردەوامه، شەڕڤانانی قەسەدە – ش لە زۆر شوێن دەستیان کردووه بە چالاکی و زەربەی قورسیان لێدەدەن.
شەڕڤانانی قەسەدە شەوی ڕابردوو تانکێک و زرێپۆشێکیان به سەرنشینەکانیانەوە تەقاندەوە و ئاشکرا بوو کە لە گردی قەستەلجندۆ ١٥چەتە کوژراون. شەڕی حەوتەمین ڕؤژ بەو شێوەیەیە
شێرا
گردی بالوفون لە بەیانییەوە تۆپباران دەکرێت، لەدوای هێرشی باڵەفڕەکان، بە کاتیۆشا و تۆپخانه هێرشیان دەستپێکرد، شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامیان تووندیان به هێرشەکان دایەوە و له مارینا چەتەکانیان به ماشێنەکانیانەوە تێکشکاند.
شەڕڤانانی قەسەدە، بە چەکی قورس لە جێگای سەربازانی تورکیا و چەتەکانیان لە عەیندەقن، کەفەرخاش و کلجبرین – یان دا. چەتەکان و سوپای تورکیا بە چەکی قورس گردەکانی قەستەلجندو و بالوفان تۆپباران دەکەن.
لە هێرشی چەتەکان بۆ سەر گردی قەستەلجندۆ، ١٥ چەتە کوژران و ماشێنێکی بیامبی زەربەی خوارد.
ناوچی شئ
باڵەفری شەڕ، گردی شیە و گوندی چەقەڵ – یان بۆردوومان کرد، شەڕڤانانی قەسەدە چەپەرەکانی ئەرتەشی تورکیا و چەتە هاوپەیمانەکانیان تێک ڕووخاند.
ڕاجۆ
شەڕڤانان زەربەی لەو ٧ ڕۆژەی ڕابردوودا قارەمانێتییەکی بێ وێنەیان لە خۆیان نیشان داوە و زەربەی زۆر کاریگەری لە داگیرکەران وەشاندووە. شەڕڤانان داگیرکەرانیان خستە کەمینەوە و لێیان دان، تانکێک تێکشکا و لە گووندی ئادەما ش ٢ درۆنی سیخۆرییان بەرداوە خوارێ.
شەڕڤانان کە خەریکی گەڕان و پشکنین لە مەزراکان بوون، بەسەر چەک و چۆڵێکی زۆری سوپای تورکیا دا دەکەون کە لە پاش هێرشی شەڕڤانان بۆسەریان هەڵاتوون و بەجێیان هێشتوون.
ئەرتەشی تورکیا کەناتونێ پێشڕەوی بکات سەر لە ئێوارێ جارێکیتر ناوچەی ڕاجۆی بۆردوومان کرد.
بلبلێ
ئەرتەشی تورکی لە شەوی پێشووەوە ناوچەی بیلبل تۆپباران دەکات و فڕۆکە شەڕکەرەکانیش هێرشیان بردە سەر گووندەکانی شێخورز و تۆپەڵ.
جندرێس
جندرێس لە عەرز و ە ئاسمانەوە تۆپباران و بۆمباران دەکرێت و هەروەها بە فڕۆکه هێرش کرایه سەر گووندی خەزەوی و بە چڕی بۆردوومان کرا.