خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین له بانگه‌وازه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی عه‌فرین به هاوكاری گرووپه ئیسلامییه جیهادی و تێرۆریستییه‌كان كردووه. هه‌روه‌ها سه‌رنجی ڕاكێشاوه‌ته سه‌ر به‌رخۆدانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه هاوكاری خه‌ڵكی عه‌فرین بكه‌ن و هێرشه‌كانی توركیا بوه‌ستێنن
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانی سووریاوە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە سەرپەرشتی ئاکەپە و ئەردۆغانی دیکتاتۆر، هاوکاری هەموو گرووپە جیهادی و تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە و داعشی کردووە.
ماوەی ١٥ڕۆژە کە دڕندەیی سوپای تورکیای داگیركه‌ر و گرووپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوی، لە دژی گەلی عەفرین و دەوروبەری بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە سەدان هاوڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵن شەهید و بریندار بوون. لە به‌رانبه‌ر ئەو دڕندایه‌تییه، شەڕڤانانی هەسەدە بە شێوازێکی بێ وێنە و مێژوویی، به‌رخۆ ده‌ده‌ن و بە فیداکاری و بە خوێنی خۆیان ئەفسانەی قارەمانێتی دەنووسنەوە.
ئێمە وەکوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێموکراتی لە هەرێمی عەفرین و ئه‌نجومه‌نی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین، سڵاو دەکەین لە «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی هەسەدە لە عەفرین و بانگی هەموو هێزە دێمۆكراتیخوازه‌كانی نێوخۆ و دەرەوەی سووریا دەکەین کە هاوکاری ئەو بەرخۆدانە هاوچەرخه بن.
بە تایبەتی ئێمە بانگ لە ڕووسیای فێدرال-یش دەکەین کە بە هەڵوێستی خۆی لەسەر کۆمەڵکوژییه‌كانی دەوڵەتی تورکیا له به‌رانبه‌ر گەلی عەفریندا بچێتەوە. هەروەها بانگ لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئه‌مه‌ریكا، ڕێکخراوە یاسایی، مەدەنی و مرۆییه‌كان، ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا دەکەین بەپەلە دەستێوەردانی باروودۆخەکە بکەن و دڕندەیی و داگیرکاری تورکیا لەسەر گەلی عەفرین بوه‌ستێنن.
بژی «بەرخۆدانی سه‌رده‌م»
ش. م