داگیركه‌ران هێرش دەکەنە سەر عە‌ین عیسا، قەسەدە لە داگیركه‌ران دەدات‌

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە، هێرشی سەر عەین عیسا دەکەن. بەرخۆدانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە، هێرشی سەر عەین عیسا دەکەن. بەرخۆدانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەردەوامە. لە چەندین شوێنی عەین عیسا شەڕ بەردەوامە.

 داگیرکەران بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی شەرگراک بۆردومان دەکەن و قەسەدەش بەرخۆدان دەکات.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان، لە باکوری سەیدا، موەلاق و واستا لە هێرشەکانیان بەردەوامن.

بەهۆی هێرشەکانەوە، رێگەی نێودەوڵەتی M4 عەین عیسا- کۆبانێ و عەین عیسا و شەرگراک گیراوە.

بەهۆی هێرشی داگیرکەرانەوە، هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر هاوڵاتیانی سڤیل هەیە.

ف.ق