داگیرکەران لە عەفرین دەیان هاووڵاتییان رفاند
سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا لە عەفرین هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی ئاڤرازا و جۆقا لە ناوچەى ماباتای عەفرین. لە دواى ئەشکەنجەکردنى ژنان، دەیان هاووڵاتیی ئەو گوندانەیان رفاند.
سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا لە عەفرین هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی ئاڤرازا و جۆقا لە ناوچەى ماباتای عەفرین. لە دواى ئەشکەنجەکردنى ژنان، دەیان هاووڵاتیی ئەو گوندانەیان رفاند.
دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانى پێکەوە عەفرینیان تاڵانکردووە و بەردەوامیشن لە ئەنجامدانی هێرشە دژ بە مرۆڤایەتییەکانیان.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا ئێوارەى دوێنێ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئاڤرازا لە ناوچەى ماباتای عەفرین و دەیان هاووڵاتیی ئەو گوندەیان رفاند، کە چەندین کەسی بە تەمەنیش لە ناو رفێنراوەکاندان.
هاوکات دانیشتوانى گوندی جۆقا لە ناوچەى ماباتای عەفرین رایانگەیاند، سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا ئێوارەى دوێنێ هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکەیان و بە شێوەیەکى دڕندانە ژنانى گوندەکەیان ئەشکەنجە کردووە و دەیان هاووڵاتیشیان رفاندووە.
هاووڵاتییانى ئەو گوندە راشیانگەیاند، سەربازەکان و چەتەکان ماڵی هاووڵاتییانى گوندەکەیان تاڵانکردووە.
باسى ئەوە دەکرێت، سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا بە بنەماڵە و کەسوکاری رفێنراوەکانیان راگەیاندووە، ئەگەر دەتانەوێت رفێنراوەکان ئازاد بکرێن، دەبێت فدیە بە سەربازەکان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا بدەن.
ر.م