ده‌وڵه‌تی توركیا جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر تل ڕه‌فعه‌ت و گوندی شێخ عیسا
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی جارێكی دیكه بۆردومانی ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌ت و گوندی شێخ عیسایان كرد له سنووری كانتۆنی شه‌هبا.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی جارێكی دیكه بۆردومانی ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌ت و گوندی شێخ عیسایان كرد له سنووری كانتۆنی شه‌هبا.
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه هێڵی جه‌رابلووس، ئه‌خته‌رین، مارای، عه‌زاز و باب-یان داگیركردووه، جارێكی دیكه ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌ت و گوندی شێخ عیسایان بۆردومان كرد كه ده‌كه‌ونه سنووری كانتۆنی شه‌هبا له هه‌رێمی عه‌فرین.
چه‌ته‌كان ٦ هاوه‌نیان هاویشته ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌ت و له گوندی شێخ عیساش له خاڵێكی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریایان دا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ٦ سه‌ربازی ڕژێمی سووریا بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌مێك به‌ر له ئێستا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه وه‌ستاون.
ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له ١٠ی ئهیلوول\١٩ی خه‌رمانان تۆپبارانی ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌تیان كرد. چه‌ته‌كان كه له ناوچه‌ی مارای جێگیرن، ناوه‌ندی ناوچه‌كه‌یان تۆپباران كرد و فێرگه‌ی ئووساما درباس-یان كرده ئامانج له باكووری شاره‌كه.
هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كه‌نه ئامانج. له عه‌فرین و زۆر ناوچه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه دێت كه ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی تاوان ده‌كه‌ن. له‌و هێرشانه‌دا بۆردومانی ماڵی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، تاڵانكاری ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و ئه‌شكه‌نجه و ده‌سترێژییان ده‌كه‌نه‌سه‌ر.
s.m