دیمه‌نی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له گردی قه‌سته‌ل جندۆی عه‌فرین
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده به بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نێك، سوپای داگیركه‌ری توركیا به درۆ ده‌خاته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده به بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نێك، سوپای داگیركه‌ری توركیا به درۆ ده‌خاته‌وه.
سوپای داگیركه‌ری توركیا به هێرشكردنه‌سه‌ر عه‌فرین، ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو هات. بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كانی له به‌رانبه‌ر شه‌ڕڤانان بشارێته‌وه، ده‌ستی به شه‌ڕی چه‌په‌ڵی ده‌روونی كردووه.
سوپای توركیا چه‌ند ڕۆژێكه بانگه‌شه ده‌كات كه «گردی قه‌سته‌ل جندۆ»ی كۆنتڕۆڵ كردووه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی شه‌ڕای عه‌فرین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده دیمه‌نێكی بڵاوكرده‌وه كه له گردی قه‌سته‌ل جندۆ تۆماركراوه.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: سوپای توركیا پڕوپاگه‌نده‌ی درۆیینه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كانی خۆی له به‌رانبه‌ر هه‌سه‌ده بشارێته‌وه.
دیمه‌نه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له خۆرئاوابوونی ئه‌مڕۆ تۆماركراوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له گرده‌كه‌ن و ناوچه‌كه له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركه‌ر ده‌پارێزن.
دیمه‌ن:
ش. م