دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە شێوەیەکی سیستماتیک زەوی کشتوکاڵی دەسووتێنێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم دواییانە لە هەرێمەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زەوی کشتوکاڵی دەسووتێنێت. ئەمڕۆش ژمارەیەک زەوی سووتاند و ئابوری هەرێمەکە دەکاتە ئامانج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم دواییانە لە هەرێمەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زەوی کشتوکاڵی دەسووتێنێت. ئەمڕۆش ژمارەیەک زەوی سووتاند و ئابوری هەرێمەکە دەکاتە ئامانج.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە گوندی سەرزۆر و فارسی گرێ سپی زەوی کشتوکاڵی سووتاند.
بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان دانیشتووانی گوندەکان خۆیان ئامادە کردبوو کە بەرهەمەکانیان بدوورنەوە. کاتژمێر نزیکەی ١٢:٤٥ خولەک زەویەکانیان سووتێنرا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم هەفتەیە هێرشی سەر ئابوری بەڕێوەبەرایەتی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە.
١٤ی ئایار لە گوندی قزەلی و سلیپ عەمباری گەنم بووە ئامانجی داگیرکەران.
١٣ی ئایاریش چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک زەویەکانی گوندی بابیان سووتاند. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی بان و جۆتیارەکان دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.
باران ئاریمە شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی باب ڕایگەیاند، چەتەکانی تورکی سەر بە 'مەرتاڵی فورات' لە گوندی شێخ ناسر زەویەکانیان سووتاند، لەو هەرێمە داری گوێز و زەیتونیشی لێیە.
١٢ی ئایار زەویەکانی گوندی تەمامیەی عەین عیسا سووتێنران، ئاگرەکە گەیشتە گوندەکانی سەیدا و مەخالاق.
١٠ی ئایار ڕێگای ئێم ٤ کە بەرەو کەمپی پەنابەرانی عەین عیسا دەچێت و گوندەکانی قزەلی و شۆربەنیسکی گرێ سپی بۆردومان کرابوون و ئاگر کەوتەوە.
٤ی ئایاریش گوندی زەنوبیە و زەیب عەرەبی گرێ سپی بۆردومانکران و ماڵ و زەوی هاوڵاتیان سووتێنران.
دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستامیک زەویەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج و تا ئیستا ٤٣٥ هەزار و ٥٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی سووتاندووە.
ف.ق