دەوڵەتی تورک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.
بە پێی زانیاریەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک دەستی بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سوخانەک و ئاقیبێی ناوچەی شێراوای عەفرین کردووە. لەبارەی زیانی تۆپبارانەکە هیچ زانیاریەک بەدەست نەگەیشتووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ی کانوونی یەکەم لە تەل ڕەفعەت منداڵانی تۆپباران کرد کە یاریان دەکرد و لە ئەنجامدا ١٠ کەس شەهید بوون کە ٨ کەسیان منداڵبوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
ف.ق