ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) له‌پێناو به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقی و سیاسی ڕۆژی ١٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١١ دامه‌زرا. ته‌ڤده‌م كه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕێكخراوی دیموكراتی بونیادنا، ئه‌نجومه‌ن و كۆمینی گوند، شار، گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی دروست كرد. ئه‌مڕۆش كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی ساز ده‌كات.
كۆنگره‌ی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ته‌ڤده‌م
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ساڵح موسلیم ده‌رباره‌ی كۆنگره‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا. ساڵح موسلیم ده‌ستنیشانی كرد كه ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی هه‌تا ئێستا هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕێكخستووه و به‌م كۆنگره‌یه ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌ن.
موسلیم ڕایگه‌یاند: «له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج ده‌گۆڕێن، دۆخی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م جیاواز بوو، ئێستاش هه‌لومه‌رجی نوێ ده‌ركه‌وتوون. بهستێنهكه به‌رفره‌وان بووه، زۆر ڕێكخراو و رێكخستنی عه‌ره‌ب و گه‌لانی دیكه هاتوونه‌ته نێوی. هه‌ر بۆیه ده‌توانین ئه‌م كۆنگره‌یه وه‌ك كۆنگره‌ی سه‌رله‌نه‌وێ دامه‌زراندنه‌وه ناوببه‌ین. ده‌رباره‌ی ئامانجی ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌توانین بڵێین كه هه‌م سه‌رله‌نوێ خۆی ڕێكده‌خاته‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ داده‌نێت، هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی خۆی.»
«وه‌ك ده‌زانرێت له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زرێندران. ڕۆڵی ته‌ڤده‌م له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌دا هه‌بوو. ئێستا وه‌ها لێی تێده‌گه‌ن كه ته‌ڤده‌م گوزارشت له ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ده‌كات، به‌ڵام وه‌ها نییه. ته‌ڤده‌م هه‌رگیز نابێته ده‌سه‌ڵاتدار. هه‌میشه كۆمه‌ڵگه ڕێكده‌خات. بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌ركی خۆی. كۆنگره‌ی سێیه‌میش له‌به‌ر ئه‌م هۆیه زۆر گرینگه.»
ساڵح موسلیم گوتی: «له ڕابردوودا ڕۆڵی ته‌ڤده‌م ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی به‌رفره‌وان بوون و ڕێكخستنی دیكه نه‌بوون كه ئه‌م ئه‌ركانه جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌موو شتێك كه‌وته سه‌ر شانی ته‌ڤده‌م. به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه. واته ڕێكخستن و ڕێكخراوه‌كان پێشده‌كه‌ون. وه‌ك ده‌زانرێت، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی و زۆر ڕێكخراو و ڕێكخستنی دیكه‌ی سیاسی دامه‌زراون.»
«ئامانج ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیله»
موسلیم به‌بیری خسته‌وه كه كورد پێشه‌نگی دامه‌زراندنی ته‌ڤده‌م بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات عه‌ره‌ب و گه‌لانی دیكه‌ی سووریا جێی خۆیان له‌نێودا گرت.
«هه‌ر وه‌ك مرۆڤ له ناوه‌كه‌یه‌وه تێده‌گات، ته‌ڤده‌م بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتییه. عه‌ره‌ب و سریانیش به‌شێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن. هه‌م به ناوی ڕێكخستنه‌كانی خۆیان، هه‌م وه‌ك كه‌س ده‌توانن به ناوی خۆیان له‌نێو ته‌ڤده‌م-دا به‌شدار بن. ئه‌وان ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌ن، به‌م شێوه‌یه ده‌توانن به‌شدار بن. ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ئێستا په‌یوه‌ندیداره به هه‌موو گه‌لانی سووریا و له‌خۆیان ده‌گرێت.»
«كۆمه‌ڵگه‌ی ڕێكخراو ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ساڵح موسلیم له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بۆچوونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ڕێكخراو ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات. گوتیشی: «بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه چالاكتر بێت و بتوانێت گوزارشت له ئیراده‌ی خۆی بكات، پێویستی به ڕێكخستنبوونێكی سه‌ربه‌خۆیه. قۆناغی سێیه‌میش گوزارشت له‌مه ده‌كات و ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی ته‌ڤده‌م. به‌م كۆنگره‌یه ده‌یه‌وێت ده‌ربازی ئه‌مه ببێت. هه‌تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بوو، له‌مه‌ودواش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.»
s.m