سوپای توركیا بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی عه‌فرینی كرد
سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی كرد له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ١٢ سیڤیل برینداربوون كه له‌نێویاندا ٢ منداڵ و ٢ ژن هه‌ن.
سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی كرد له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ١٢ سیڤیل برینداربوون كه له‌نێویاندا ٢ منداڵ و ٢ ژن هه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی داگیركه‌ر بۆمبارانی ماڵێكیان كرد له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی عه‌فرین. به‌هۆی هێرشه‌كه ١٢ هاوڵاتیی سیڤیل برینداربوون كه له‌نێویاندا دوو ژن و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ و ١٥ ساڵ هه‌یه.
برینداره‌كان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین و برینی به‌شێك له برینداره‌كان دژواره.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی به‌ر هێرشه‌كه كه‌تن، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی جندرێسه‌وه كۆچیان كردبوو بۆ عه‌فرین.
هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له چه‌ندین لاوه به‌رده‌وامه.
ش. م