سوپای تورک لە خواکورک ئۆپڕاسیۆنی دەستپێکرد، شەڕو پێکدادان روویداوە

هەپەگە رایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر لە گەلیی ئەرمووش-ی سەر بە هەرێمی خواکورک-ی هەرێمەکانی پارستنی میدیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێک کردووەو لە چەند ناوچەیەکیش شەڕو پێکدادان روویداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل هەپەگە، لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و شەڕو پێکدادانەکانی نێوان گەریلاو سوپای تورک راگەیێنراوێکی بلاو کردەوە.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

لە ٢٥ی تشرینی دووهەم سوپای تورکی داگیرکەر لە گەلیی ئەرمووشی هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمی پارستنی میدیا دەستی بە ئۆپڕاسیۆنی داگیرکەریی کردووە. لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکەدا لە چەند ناوچەیەک لە نێوان هێزەکانی ئێمەو داگیرکەران شەڕو پێکدادان روویداوە.  ئێوارەی هەمان رۆژیش بە فڕۆکەو هەلیکۆپتەری جەنگی ئەو ناوچانەی ئۆپڕاسیۆنی لێ ئەنجام دراوە، بۆردومان کراون. لە بارەی ئەنجامی شەڕ و بۆردومانەکاندا کاتێک زانیاریمان بەدەست گەیشت، بۆ رای گشتی ئاشکرای دەکەین.

هێرشە ئاسمانییەکان

لە ٢٦ی تشرینی دووهەم فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای دەوڵەتی تورک هێرشی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان کرد. لەم چوارچێوەیەدا؛

لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکدا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی ساجای هەرێمی ساپی و کاتژمێر ١٢:٣٠ ناوچەی چەمچۆ و کارکەر-یان بۆردومان کرد.

لە کاتژمێرەکانی نیوان ١٦:٣٠ و ١٨:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکان، گەلیی سوورەدێی هەرێمی قەندیلیان بوردومان کرد."

ز.ش