شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعشمان له‌ناوبرد، ئه‌ردۆغان هێرش ده‌كات
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ببنه‌وه و عه‌فرین بپارێزن.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ببنه‌وه و عه‌فرین بپارێزن.
ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه كه به‌شدارن له هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی دێره‌زۆر بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد و باسیان له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد.
بێریتان قامیشلۆ: ئێمه وه‌ك یه‌په‌ژه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی دێره‌زۆر ئه‌ركی خۆمان پێكهێنا، له كوێ پێویست بێت، ئێمه ده‌چینه ئه‌وێ. ده‌وڵه‌تی توركیا ئێستا هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین، به‌ڵام ده‌بێ بزانن كه هێرشه‌كانیان چه‌نده زیاتر بن، ئه‌وا به‌رخۆدانی ئێمه دوو قات زیاتر ده‌بێت. ئێمه لێره گورزی گه‌وره له داعش ده‌ده‌ین، ئه‌ردۆغانیش له‌به‌رئه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی عه‌فرین. سه‌رفه‌رازی بۆ گه‌لی كورده.»
موورات ئۆزنووت: «ئێمه له ڕه‌قا چه‌ته‌كانمان له‌ناوبرد، له دێره‌زۆریش كۆتاییان پێ دێنین. ده‌وڵه‌تی توركیا نایه‌وێت له‌ناوچوونی داعش قبووڵ بكات، له‌به‌رئه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. ئێمه هێرشه‌كانی ئه‌وانیش تێكده‌شكێنین.»
دیدار قامیشلۆ: [هه‌ر كه‌س ده‌یگوت «ئه‌وانه ناتوانن ڕه‌قا ڕزگار بكه‌ن»، به‌ڵام وا ئێستا ئێمه دێره‌زۆریش ڕزگار ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه سه‌رفه‌رازییه. ئێمه ئاماده‌ین بچینه عه‌فرینیش. ئێمه بۆ هه‌موو شوێنێك ئاماده‌ین.]
ش. م