شه‌ڕڤانان هێرشه‌كانی سه‌ر بلبلێ و ڕاجۆ-یان شكاند

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌، هێرشه‌كانی داگیركه‌رانیان له‌سه‌ر گوندی بلكا-ی سه‌ر به‌ ڕاجۆ و گوندی شێخورزێ-ی سه‌ر به‌ بلبلێ-یان شكاند.

له‌ گوندی بلكا-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ و له‌ گوندی شێخورزێ-ی ناوچه‌ی بلبلێ، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستی پێكرد، هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه‌ له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ شكێنران. ماوه‌ ماوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ پێكدادان ڕوو ده‌دات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، شه‌ڕڤانان بلدۆزه‌رێكیان تێكشكاند كه‌ له‌ گوندی عه‌لی كه‌را-ی ناوچه‌ی بلبلێ ڕێگه‌ی بۆ سوپای داگیركه‌ر دروست ده‌كرد.

 

ش. م