ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ٣١ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ره‌ی باخۆز
ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش به چه‌كی قورس و ٣ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانمان. شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ش وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجی خۆیان ٢ ئۆتۆمبێل ته‌قێنرانه‌وه. به‌هۆی هێزی ته‌قینه‌وه‌كه ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون. ئۆتۆمبێلی سێیه‌میش له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌قێنرایه‌وه.
له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تێرۆریستی‌دا شه‌ڕی سه‌خت ڕوویدا، له ئه‌نجامدا ٨ تێرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان له خاڵێكدا كه لێی جێگیر بوون، تاكتیكێكیان به‌ڕێوه‌برد و له خاڵه‌كه كشانه‌وه، دواتر تێرۆریستان له خاڵه‌كه‌دا گردبوونه‌وه، له‌وێش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كرد و هه‌موو تێرۆریستانی ئه‌و خاڵه كوژران. هێزه‌كانمان لێره ٣ خاڵیان ده‌ستنیشان كرد و ئه‌و خاڵه‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه كه لێی كشابوونه‌وه.
له دوای شه‌ڕی سه‌خت كه چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، هێزه‌كانمان ١ كم له‌م به‌ره‌یه پێشڕه‌وییان كرد و ٩ خاڵیان كۆنتڕۆڵ كرد. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی، ٢ ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تێك‌شكاند و ئه‌میرێكی داعش-یشیان كوشت.
هاوكات مینێك به شه‌ڕڤانێكی ئێمه‌دا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه بریندار بوو.
به‌ره‌ی حه‌جین
له‌نێوان هێزه‌كانمان و تێرۆریستانی داعشدا له تونێله‌كان شه‌ڕ ڕوویدا. شه‌ڕڤانانی ئێمه له ٢ تێرۆریستیان دا كه هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان به شه‌ڕڤانانی ئێمه‌دا بته‌قێننه‌وه. له ئه‌نجامدا له دووره‌وه بۆمبه‌كان به‌خۆیاندا ته‌قینه‌وه.
به‌م شێوه‌یه شه‌ڕڤانانی ئێمه تونێله‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد و هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد. ٢ مین كه تێرۆریستان له ماڵێكدا دایاننابوونه‌وه ته‌قینه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بوو. لێره دۆشكه‌یه‌كی ١٢.٥ و ٢ چه‌كی كڵاشینكۆف كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌م به‌ره‌یه پێشڕه‌وییان كرد و زۆر ماڵیان پاككردنه‌وه و ٥ خاڵی نوێیان كۆنتڕۆڵ كردن. به‌هۆی ئه‌و مینانه‌ی كه تێرۆریستان دایانناونه‌ته‌وه، شه‌ڕڤانان به وریایی به‌ره‌و پێش چوون. لێره‌شدا ١٣ مین له لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌كانمانه‌وه ته‌قێنرانه‌وه.
ئامار
ژماره‌ی كوژراوانی تێرۆریستان: ٣١
ژماره‌ی هێرشه‌كانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی: ١٥
ئه‌و چه‌كانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه: دۆشكه‌یه‌كی ١٢.٥ و ٢ كڵاشینكۆف
زیانه‌كانی ڕێكخراوی تێرۆریست: تۆپێكی هاوه‌ن، ٢ كۆگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ٥ ئۆتۆمبێل تێك‌شكێنران، هه‌روه‌ها تونێلێك تێكدرا.
ژماره‌ی شه‌ڕڤانه برینداره‌كانی ئێمه: ٣
s.m