شەهید بونی چوار هاوڵاتی لە تۆپبارانەکانی سوپای تورک لە جەندریس

ەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی مسریێ و دیربەلۆت-ی سەر بە شارۆچەکەی جەندریس لە عەفرین، دوو ژن و دوو منداڵ شەهیدبوون.

ە ئێوارەی ئەمڕۆ-وە، سوپای تورک و چەتەکانی، بەچڕی دەستیان بە تۆپبارانکردنی سنووری شارۆچکەی جەندریس-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین کردووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تۆپبارانەکان بەردەوامە.

ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە، دوو ژن و دوو منداڵ شەهیدبوون، پێدەچێت ژمارەی شەهید و بریندارەکانیش ڕوو لەزیادبوون بکات.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە سنووری شارۆچکەی جەندریس-ی سەر بە عەفرین بەردەوامە.