شەڕڤانان ژمارەیەک هاوڵاتییان لە چنگی سوپای تورک ڕزگارکرد

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی ئەتمەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆ چەند هاوڵاتییان لە چنگی هێزەکانی سوپای تورک ڕزگارکرد.

هێرشی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ئەمڕۆ پێدەنێتە چوارەمین ڕۆژییەوە، شەڕڤانان هێرشەکانی هێزەکانی سوپای تورکیان تێکشکاند، کە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بێ وەستان کردوویانەتە سەر گوندی ئەتمە و پاشان ژمارەیەک هاوڵاتیان لە چنگی سوپای تورک ڕزگارکرد.

هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکەوە بەدیل گیرابوون، شەڕڤانان پاش تێکشکاندنی سوپای تورک لە گوندی ئەتمەدا ئەو هاوڵاتیانەیان ڕزگارکرد.

لە هێرشەکانی سوپای تورکدا بۆ سەر ئەو گوندە زیاتر لە ١٠٠ تۆپ و ٢٠ ڕۆکێت بەر ئەو گوندە کەوتووە.

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ئەو گوندە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورکدا برینداربوون.