شەڕڤانان گوندێکیان لە سوپای تورک پاککردەوە.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گوندی قەرنەی سەربە کانتۆنی عەفرین-یان لە هێزەکانی سوپای تورک و چەتەکانی پاککردەوە.

پاش ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی قەرنەی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین-یان بە سەختی بۆردوومان کرد، شەڕڤانان بۆ ئەوەی زیانیان بەر نەکەوێت لەو گوندە کشابوونەوە، بەڵام دواتر چالاکییان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک لەو گوندەدا ئەنجامدا و و پاکیان کردەوە لەو هێزانە.

لە ئەنجامیی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ وەرگرتنەوەی گوندی قەرنە، هێزەکانی سوپای تورک لەو گوندە هەڵهاتن و لاشەی دوو کوژراو و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییشیان بە جێهێشت.

ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانان بۆ پاککردنەوەی دەوروبەری گوندەکە بەردەوامە.