شەڕی نێوان چەتەکان لە عەزاز بووە هۆی کوژرانى منداڵێک
تورکیا و چەتەکان لە عەزازی داگیرکراودا بەردەوامن لە تاوانکاری. ئەمجارە لە نێوان چەتەکانى تورکیادا شەڕ روویدا و بەهۆی ئەو شەڕەوە منداڵێک کوژرا.
تورکیا و چەتەکان لە عەزازی داگیرکراودا بەردەوامن لە تاوانکاری. ئەمجارە لە نێوان چەتەکانى تورکیادا شەڕ روویدا و بەهۆی ئەو شەڕەوە منداڵێک کوژرا.
چەتەکانى تورکیای داگیرکەر لە کەمپی سوجۆی نزیک عەزاز لە ناو یەکدا لەسەر تاڵانى و دەسەڵات و بەهۆی یەکتر قبوڵ نەکردنەوە، بوو بە شەڕیان.
لە شەڕی نێوان چەتەکاندا منداڵێک بە ناوی مستەفا محەمەد نەجاڕ کوژراوە. ئەو منداڵە لەو کاتەدا لەوێ بووە و کەوتووەتە بەر هێرش و گولـلەى چەتەکان و بەو هۆیەوە گیانى لە دەستداوە.
ر.م