عەفرین؛ تەرمی ١٨ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به‌ خاك سپێردران

لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ١٨ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به‌ مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار بە خاک سپێردران.

ئەمڕۆ بە مه‌راسیمێكی بە شکۆ و بە بەشدرای سەدان کەس لە هاوڵاتییانی عەفرین، تەرمی ١٨ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم» لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین بەرەو شه‌هیدگه‌ بەڕێ کران.

لە مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا نوێنەری دەستەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتیی عەفرین، ڕێكخراوه‌كان، کۆنگرەی ستار، پەیەدە، تەڤگەری کۆمەڵگه‌ی دێمۆكراتی - تەڤدەم و سەدان هاوڵاتی ئاماده‌ بوون.

مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر مەریەم حەنان، دایكی «شه‌هید نیدال» به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی بنەماڵەی شەهیدان و هێڤی مسته‌فا، هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عەفرین و كه‌سوكاری شه‌هیدان وته‌یان پێشكه‌ش كرد.

«ئەمە ١٣ ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە هەموو هێزی خۆیان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر عەفرین، بەڵام گەلی عەفرین چۆکیان دانەداوە و بەرخۆ ده‌ده‌ن»

لە کۆتاییدا بەشداربوانی مه‌راسیمه‌كه‌، تەرمی ئەو ١٨ شه‌هیده‌ی بەرخۆدانی سەردەمیان له‌ شه‌هیدگه‌ی شەهید ئاڤێستای هه‌رێمی عەفرین به‌ خاك سپاردن.

ش. م