قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ١١ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ١١ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا، ١١ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٣ بنكه‌ی چه‌ته‌كانیش ڕووخێنراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆز\گوندی شهجهل
شه‌وی ڕابردوو له به‌ره‌كه شه‌ڕێكی كاتی ڕوویدا، چه‌ته‌كان له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كی مامناوه‌ندیان به‌كارده‌هێنا، له هه‌مان كاتدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له بنكه‌كانی چهتهكیان دا.
له به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌جین، له نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ ڕوویدا. ده‌رباره‌ی كوژران و برینداربوونی چه‌ته‌كان زانیاری به‌ده‌ست نه‌هێنرا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێكیان هه‌ڵاتن و دۆشكه‌یه‌كی ١٢.٥ و بڕێك ته‌قه‌مه‌نییان له دوای خۆیان به‌جێهێشت.
ئه‌مڕۆ له به‌ره‌به‌یانییه‌وه پێشڕه‌ویی هێزه‌كانمان له گوندی باخۆز به‌رده‌وامه و چه‌ند خاڵێكی به‌رگریی دیكه دانران. له هه‌مان كاتدا تیمه‌تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ٣٠ مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
جموجۆڵی ئۆتۆمبێله‌كانی چه‌ته‌كان هه‌بوو، له‌م كاته‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆتۆمبێلێكیان كرده ئامانج و تێكیان شكاند. هێزه‌كانمان شوێنێكیان كرده ئامانج كه دۆشكه‌ی لێ دانرابوو و تێكیان شكاند. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامن له خه‌باتی گه‌ڕان و پشكنین، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕێك چه‌كی كه‌سی و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌ره‌ی سووسا
له به‌ره‌ی سووسا، له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی كاتی هه‌یه. شه‌وی ڕابردوو له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ هاته ئاراوه، هێزه‌كانمان ١كم پێشڕه‌وییان كرد و زۆر خاڵیان ڕزگار كردن. تیمه تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ده‌یان مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
هێزه‌كانمان له‌م به‌ره‌یه چاودێریی جموجۆڵی چه‌ته‌كانیان كرد و ٣ چه‌ته‌یان كوشتن، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٤ هێرشیان ئه‌نجام دان و تونێلێكی چه‌ته‌كانیان تێكدا و ٨ چه‌ته كوژران.
ئامار
به درێژایی ٢ كم و پانتایی ١.٥ كم و ڕووبه‌ری ٢.٧ كیلۆ مه‌تر دووجا له چه‌ته‌كان ڕزگار كرا.
ژماره‌ی هێرشی ئاسمانی: ٦
ژماره‌ی چه‌ته كوژراوه‌كان: ١١
٣ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و دۆشكه‌یه‌ك تێك‌شكێنران.
٣٤ مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه
s.m