قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٣٥ چه‌ته‌ی داعش كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ٣٥ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ٣٥ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٥ چه‌ته كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا، له به‌رده‌وامیی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر، هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دژی چه‌ته‌كانی داعش. هێزه‌كانمان له زۆر به‌ره‌وه كه شه‌ڕی سه‌خت تیایاندا ڕووده‌دات ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو:
به‌ره‌ی حه‌جین
هێزه‌كانمان له چه‌ندین خاڵ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان شه‌ڕیان كرد. له ئه‌نجامدا هێزه‌كانمان ٢ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ١٥ خاڵی جێگیریان دانان. چه‌ته‌كان هه‌وڵیاندا هێرش بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه. لێره چه‌ندین چه‌ته كوژران و بریندار بوون، به‌شێكیشیان هه‌ڵاتن. له‌م شه‌ڕه‌دا شه‌ڕڤانێكمان شه‌هید بوو و شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ش بریندار بوو. له‌م به‌ره‌یه ئێستا بێده‌نگییه‌ك له ئارادایه.
به‌ره‌ی كه‌سرا
شه‌ڕڤانێكی ئێمه به گوله‌ی نیشانه‌شكێنێكی چه‌ته‌كان بریندار بوو، بارودۆخی ته‌ندرووستیی ئه‌و ئێستا باشه. هه‌روه‌ها مینێك به ٥ شه‌ڕڤانی ئێمه‌دا ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا هه‌ر ٥ شهڕڤانهكه بریندار بوون، ٢ له‌وان بارودۆخیان مه‌ترسیداره. له هه‌مان كاتدا، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر بنكه‌ی چه‌ته‌كانیان بۆردومان كرد، به‌ڵام ده‌رباره‌ی زیانه‌كانیان زانیاری به‌ده‌ست نه‌خرا. هه‌روه‌ها له‌م به‌ره‌یه چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
به‌ره‌ی شه‌دادی
له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كاندا بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. شه‌ڕڤانانمان به هاوه‌ن بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج. هێزه‌كانمان ١ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ١٧ خاڵی جێگیریان له به‌ره‌كه دانان. هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان بۆردومان كرد.
به‌ره‌ی باخۆز
شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كان له‌م به‌ره‌یه ڕوویدا. لێره چه‌ته‌یه‌ك به ده‌ستی نیشانه‌شكێنه‌كانی ئێمه كوژرا. هێزه‌كانمان له ناوه‌ندی گوندی باخۆز زۆر پێشڕه‌وییان كرد و هێڵه‌كانی به‌رگریی چه‌ته‌كانیان شكاند.
فه‌رمانداره‌تیی ئه‌م به‌ره‌یه‌ی هێزه‌كانمان جه‌ختی كرده‌وه كه ١٧ چه‌ته كوژراون، هه‌روه‌ها سه‌رچه‌ته‌یه‌ك به ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید (ئه‌بوو حاجر شامی) گیراوه. له هه‌مان كاتدا، ئامێرێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان تێكشكێنرا و تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازی ٦٠ مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه له ناوچه‌كه دانرابوون.
هێزه‌كانمان له ناوخۆی گوندی باخۆز به‌ره‌و پێش ده‌چن و شه‌ڕی تووند له‌وێ ڕووده‌دات. ته‌رمی چه‌ته‌كان له ناوه‌ڕاستی گونده‌كه كه‌وتوون. هه‌روه‌ها فه‌رمانداره‌تی جه‌ختی كرده‌وه كه چه‌ته‌كان له زۆر خاڵی گونده‌كه گه‌مارۆ دراون.
له هه‌مان كاتدا، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، هێزه‌كانمان پردی نێوان گوندی باخۆز و شارۆچكه‌ی بووكهمال-یان ڕزگار كرد. چه‌ته‌كان به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی جارێكی دیكه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پرده‌كه هێرشیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا ٦ هێرشكار كوژران.
یه‌كینه تایبه‌ته‌كانمان ٢ ئێزدییان ڕزگار كردن كه له شه‌نگال ڕفێنرابوون. هه‌روه‌ها ٣ شه‌ڕڤانمان بریندار بوون و شه‌ڕڤانێكیش شه‌هید بوو. له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئه‌م ساته، ٣٥ چه‌ته كوژراون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ٩ جار هێرشیان له دژی چه‌ته‌كان ئه‌نجامداوه. ئه‌و خاڵانه‌ی به ئامانج گیراون ٦٤ خاڵن.
هه‌روه‌ها ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه شه‌هید بوون و چه‌ند شهڕڤانێكیشمان بریندار بوون.»
s.m